دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا و ریال مەدرید بە توندی چوونەتە نێو بازاڕی گواستنەوەکان
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
مارکوس راشفۆرد ئامادەیە سازش لەسەر خەرجییەکانی بکات، ریال مەدرید گرنگی بە هێرشبەرێکی پرێمەرلیگداوە و نیوکاسڵ یونایتد گرێبەستی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی نوێدەکاتەوە…
مارکوس راشفۆرد، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە و ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا – دەیلی ستار
ئەگەر ئاندرێس کریستیێنسن، بەرگریکاری دانیمارکی بارسێلۆنا جێبهێڵێت، بارسا دەتوانێت راشفۆرد بگوازێتەوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
مانچێستەر یونایتد بەرپرسانی چێڵسی ئاگادارکردووەتەوە، لە دۆخی کریستۆفەر ئێنکونکو ئەپدەیت بکرێتەوە – ESPN
جیۆڤانی مانا، بەڕێوەبەری وەرزشی ناپۆلی دووپاتیدەکاتەوە؛ یانەکەی گرنگی بە ئالێخاندرۆ گارناچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد و کەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند داوە – دازن
مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی پاتریک دۆگرو بەبڕی 27 ملیۆن پاوەند پێشکەشی لێچی کردووە – تۆک سپۆرت
نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئالێکساندەر ئیزاک دەکات – تێلێگراف
ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری جۆن دوران، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا دەکات – فووت مێرکاتۆ
بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری سلۆڤینی و لایزپیگ دەیەوێت پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بکات، هەرچەندە لەلایەن چێڵسی و مانچێستەر یونایتدیش لەسەرهێڵن – تۆک سپۆرت
ئێمیلیانۆ بوێندیا، ناوەڕاستکاری ئاستۆن ڤیلا بووەتە ئامانجی بایەر لیڤەرکوزن – سکای سپۆرتس
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباچێ داوای گواستنەوەی ئانسو فاتی، هێرشبەری بارسێلۆنا بەخواستن دەکات – ئاس
چێڵسی بە ئۆفەری لازیۆ بۆ گواستنەوەی سێزاری کاسادێی بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ رازیبووە – سپۆرت ئیتاڵیا