بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤێرنەر لەگەڵ یانەیەکی دەرەوەی ئەوروپا لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

تیمۆ وێرنەر نزیکە لە کۆتاییهێنان بە وێستگە شکستخواردووەکەی پرێمەرلیگ و دۆزینەوەی شوێنێکی دیکە دوور لە کیشوەری ئەوروپا.

وێرنەر لەنێوان ساڵانی 2016-2020 کاتێک لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بوو توانی سەرنجی یانە گەورەکانی دەرەوەی ئەڵمانیا بەلای خۆیدا راکێشا بە پیشاندانی ئاستێکی ناوازە لە هێڵی هێرشبەریی. بەجۆرێک لە 159 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 95 گۆڵی بۆ یانە ئەڵمانییەکە تۆمارکرد. هەر ئەوەشبوو وای لە یانەی چێڵسی کرد بە بڕی 47.5 ملیۆن پاوەند بیگوازنەوە بۆ ستامفۆردبریج، بەڵام لە یەکەم وێستگەی پرێمەرلیگیدا سەرکەوتوو نەبوو. لە 59 یارییدا بۆ بلووز تەنها 10 گۆڵی تۆمارکرد. هەربۆیە گەڕایەوە بۆ یانەکەی پێشووی بۆ گەڕاندنەوەی تواناکا گۆڵکارییەکانی، کەچی لەوێش سەرکەوتوو نەبوو. تا لە زستانی ساڵ پار بەروویکردەوە خولی ئینگلیزی و ئەم جارە بۆ ریزەکانی یانەی تۆتنهام، بەڵام بەشێوەی خواستن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی footmercato، ئێستا یاریزانە ئەڵمانییەکە دەیەوێ بۆ کۆتاجار ئینگلتەرا جێبهێڵێت. بۆ ئەو پێناوەش لەگەڵ یانەی نیو یۆرک رێد بوڵی ئەمریکی گفتوگۆی دەستپێکردووە.

ناوبراو ئەگەرچی لەلایەن ئانج پۆستێکۆگلو هەلی پێدرا، بەڵام لە 40 یارییدا تەنها 3 گۆڵی بۆ سپێرس تۆمارکردووە. تەنانەت بوو بە جێی رەخنەی راهێنەرەکەشی لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر رێنجەر لە یۆرۆپالیگ.

یاریزانە 28 ساڵانەکە گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ لایپزیگ تا ساڵی 2026 دەخایەنێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی هەردوو یانەکە لەلایەن هەمان خاوەندارێتیان هەیە و سەربە رێد بوڵن، رەنگە پرۆسەی گواستنەوەکە ئاسانتربکات و یانە ئەڵمانییەکە لارییەکی نەبێت بۆ دەستبەرداربوونی هەمیشەیی لە وێرنەر.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button