بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تەواو؛ هەولێر ئەستێرە جامایکییەکەی بەڕێکرد

بەفەرمی گرێبەستی کۆڵن ئاندێرسن هەڵوەشێنرایەوە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر گرێبەستی کۆڵن ئاندێرسنی هەڵوەشاندەوە و دوای پێدانی شایستە داراییەکانی، ئەو هێرشبەرە جامایکییەی بەڕێکرد.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، دوای یارییەکەی کەربەلا، یانەی هەولێر گرێبەستەکەی کۆڵن ئاندێرسن هێرشبەری جامایکی هەڵوەشاندووەتەوە و شایستە داراییەکانی ئەو یاریزانەی داوە و بەڕێیکردووە.

کۆڵن ئاندێرسن هاوینی رابردوو بەرامبەر بەرامبەر 100 هەزار دۆلار (150 ملیۆن دینار) پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێر کرد، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 11 یاری 700 خولەک یاریی کرد و 3 گۆڵیشی بە درێسی یانەی هەولێر کرد، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی هەولێر لە هەوڵدایە هێرشبەرێکی پیشەگەر بگوازێتەوە بۆ ئەوەی شوێنی ئاندێرسن بگرێتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو هێرشبەرە جامایکییە پێشتر یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بووە، کاتێک لە قۆناخی ئامادەیی بووە لە راکردنی 100 مەتری ریکۆردی 10.45 چرکەی تۆمارکردووە، لە پێشبڕکێی 200 مەتریش 20.8 چرکەی تۆمارکردووە.

ئاندرسن ساڵی 2016 بەشداریی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهانی ژێر 20 ساڵان کردووە، وەکو راکەرێکی جامایکی لە پێشبڕکێی 100 مەتری بەشداریی کردووە، لە تەمەنی 20 ساڵی بڕیاریداوە دەست بە یاریی تۆپی پێ بکات و لە خولی نایابی جامایکا خێراترین یاریزانی خولەکە بوو.

کۆڵن ئاندرسن لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فەرمی جامایکا ساڵێک لەمەوبەر گوتی :’من لە تەمەنی 10 ساڵییەوە حەزم بە یاریی تۆپی پێ بوو، بەڵام دەرفەتم بۆ نەڕەخسا یاریی تۆپی پێ بکەم، خەونم بەوە دەبینی لە یاریی گۆڕەپان و مەیدان ببمە یوساین بۆڵتێکی نوێ، بەڵام لەبەر ئەوەی هەمیشە لە رانم تووشی پێکان دەبووم، بۆیە بڕیارمدا یارییەکەم بگۆڕم و ببمە یاریزانی تۆپی پێ’.

خەونم بەوە دەبینی لە یاریی گۆڕەپان و مەیدان ببمە یوساین بۆڵتێکی نوێ، بەڵام لەبەر ئەوەی هەمیشە لە رانم تووشی پێکان دەبووم، بڕیارمدا یارییەکەم بگۆڕم چیدیکە گۆڕەپان و مەیدان نەکەم و ببمە یاریزانی تۆپی پێ.

هێرشبەرە جامایکییە کە ساڵێک لەمەوبەر بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی جامایکا کرا، دەڵێت :’خەون بەوە دەبینم رۆژێک لە رۆژان لە پرێمەرلیگ یاریی بکەم، خەون بەوە دەبینم لە ئەوروپا یاریی بکەم’.

ئاندرسن 17ـی ئەپرێلی 1999 لەدایکبووە و بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو هێرشبەرە جامایکییە ساڵی 2020 دەستی بە یاریی کردووە، لە خولی جامایکا لە 54 یاریدا 26 گۆڵی کردووە، وەرزی رابردوو لە مەسەدۆنیای باکوور لە 28 یاری تەنیا 3 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button