ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

ریال مەدرید لەبەر سێ هۆکار گرێبەستی لەگەڵ کایڵ وۆکەر واژۆ نەکرد

یەکێکیان پەیوەندی بە ڤینیسیوس جونیۆرەوە هەبوو

Yariga App

یاریگا –

بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید بڕوایان وایە، وۆکەر تیماری دەردی ئەوانی دەکرد و بژاردەیەکی باش بوو، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆشایی کارڤاخال پڕ بکاتەوە، بەڵام ریال مەدرید لەبەر سێ هۆکار بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارەی مان سیتی نەچووە پێشەوە و ئەیسی میلان رفاندی.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانی دانی کارڤاخال لە هێلی بەرگری لای راست کێشەی هەیە، بەڵام لەبەر سێ هۆکار گرێبەستی لەگەڵ کایڵ وۆکەر واژۆ نەکرد.

رۆژنامە ئیسپانییەکە لە راپۆرتێکیدا هۆکارەکانی واژۆ نەکردنی گرێبەستی لەلایەن ریال مەدریدەوە لەگەڵ وۆکەر ئاشکراکردووە، بەگوێرەی رۆژنامە مەدریدییەکە مێرەنگی لەبەر سێ هۆکار گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکارە ئینگلیزەکە واژۆ نەکردووە، لەکاتێکدا وۆکەر پێشکەشی ریال مەدرید کرابوو بۆ ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ بیگوازێتەوە، بەڵام یانە ئیسپانییەکە رەتیکردبووەوە، کە وۆکەر بە خواستن لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵییەوە کرد.

یەکەم؛ لەپێناوی ئارنۆڵد تا هاوین چاوەڕێ دەکەن

گەرچی کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕوای وابوو هەوڵی گواستنەوەی وۆکەر بدەن، بەڵام بەرپرسانی ریال مەدرید لەپێناوی ئالێکساندەر ئارنۆڵد بەرگریکاری لیڤەرپوول، بڕوایان وابوو پێویستە تاوەکو هاوینی داهاتوو چاوەڕێ بکەن و هیچ بەرگریکارێکی دیکە نەگوازنەوە.

ئەنچیلۆتی پێشوازیی لە بیرۆکەی گواستنەوەی وۆکەر کردبوو، چونکە لەوەتەی دانی کارڤاخال تووشی پێکان بووە، ریال مەدرید لەلای راست کێشەی هەیە و ئاستی لوکاس ڤاسکێز وەکو پێویست نییە و هاندەران لێی ناڕازین.

Image

دووەم؛ دابەزینی ئاستی توانای جەستەیی وۆکەری 34 ساڵان

بەرپرسانی ریال مەدرید بڕوایان وایە کایڵ وۆکەر بەهۆی پێکانەکانی و هەڵکشانی تەمەنی لە رووی توانای جەستەییەوە وەکو جاران نەماوە و ناتوانێت لە ریال مەدرید بەرگەی فشاری هاندەران و میدیاکان بگرێت.

بەرپرسانی ریال مەدرید بڕوایان وایە کارێکی شێتانەیە گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی 34 ساڵان واژۆ بکەن، کە مانچێستەر سیتی بەهۆی زۆری پێکانەکانی و دابەزینی توانای جەستەیی دەستبەرداریی بوو، مەدریدییەکان بڕوایان وایە وۆکەر دەشێت لە ئەیسی میلان سەرکەوتوو بێت، بەڵام بە کەلکی ئەوان نایەت، چونکە ئاستی جارانی نەماوە.

Vinicius Junior of Real Madrid and Kyle Walker of Manchester City during the UEFA Champions League semi-final second leg match between Manchester C...

سێیەم؛ ئەگەری سەرهەڵدانەوەی کۆنە قینی نێوان وۆکەر و ڤینیسیوس

لە رووبەڕووبوونەوەکانی رابردووی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید چەند جارێک دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان کایڵ وۆکەر و ڤینیسیوس جونیۆر دروستبووە، بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە ترسیان هەبوو کۆنە قینی نێوان ئەو دوو یاریزانە لە ژووری جلگۆڕینی یانەکەیان سەرهەڵبداتەوە.

لەبەر ئەوەی ئەو دوو یاریزانە چەند جارێک گرژییان لە نێوان دروستبووە، هەستیارییان لەگەڵ یەکتری هەیە و بەرپرسانی یانە مەدریدییەکەش نایانەوێت لە ژووری جلگۆڕین ئەو کێشەیە سەرهەڵبداتەوە و بە گواستنەوەی وۆڵکەر کەشی نێو ژووری جلگۆڕینی یانەکەیان تێکبدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button