ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات،  لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت بەجۆرێک لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئیپسویچ تاون بە شەش گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیەكی گەورەیان بەدەستهێنا.

سیتیزن بە بەهێزی چوونەتە نێو بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان و تاوەكو ئێستا عومەر مەرمووش، خوسانۆڤ و ڤییۆر ریێسیان گواستووەتەوە.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 22 یاریی كردووە و 11 یاریی بردووەتەوە 5 یاریش یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا چێڵسی لە 22 یاریی پرێمەرلیگدا لە 11 یاریی براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و چوار یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ روبن دیاز، رۆدری، ئۆسكار بۆب و ئاكێ رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ ویسلی فۆفانا، لاڤیا و بادیاشێل یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئۆرتیگا

ڤاردێۆڵ، ئاكانجی، ستۆنز، لیویس

گوندۆگان، ساڤیۆ، دی برۆین، فۆدن، بێرناردۆ

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، تۆسن، كۆلویل، كۆكۆرییا

كایسێدۆ، ئینزۆ

سانچۆ، پاڵمەر، مادویكی

جاكسن

بابەتی زیاتر

Back to top button