عێراقکوردستان

نەورۆز لە دوا خولەک شوڕتەی راگرت و نەیهێشت ریزبەندی یەکەم وەربگرێت

مەروان حوسێن: کارمان لە سەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی شوڕتە کردبوو

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە دوا خولەک گۆڵی یەکسان بوونی تۆمار کرد و خاڵێکی گرنگی بە دەستهێنا.

لە گەڕی 16ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە یاریگای شەعب رووبەرووی شوڕتە بوویەوە، لەم یارییەدا نەورۆز ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و لە دوا خولەکی یاریی گۆڵی یەکسان بوونیان تۆمار کرد، بەم یەکسان بوونە سور پۆشەکانی سلێمانی خزمەتێکی گەورەی دهۆک و زاخۆ و قوەجەوییە و زەوڕای کرد و نەیهێشت شوڕتە ریزبەندی یەکەم وەربگرێت.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، قەحتان جەسیر راهێنەری نەورۆز باسی لە ئاست و ئەنجامی یارییەکە کرد و گوتی:

لە رووی هونەرییەوە یارییەکی ئاست بەرزمان پێشکەش کرد و رێگر بووین لەوەی شوڕتە هێرشی زۆر بێنێتە سەر گۆڵەکەمان، کارمان کرد بوو لە سەر تیپی رکابەرمان بە شێوەیەکی ورد و توانیمان گۆڵی یەکەمی یارییەکەش تۆمار بکەین، تیپەکەمان دەناڵێنێ لە هەندێ شوێنی یارییکردن و هەوڵدەدەین بە یاریزانی نوێ چارەسەری بکەین، سوپاس بۆ هاندەرانمان کە ئامادە بوون و هەوڵدەدەین لە یارییەکانی داهاتوو زیاتر دڵخۆشیان بکەین.

مەروان حوسێن خاوەن گۆڵی یەکەمی نەورۆز لە یارییەکە، باس لە و پلانە دەکات کە مەشقیان لە سەر کردووە بۆ راگرتنی شوڕتە، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە مەروان گوتی:

دەستەی راهێنەران لە چەند رۆژی رابردوو سەرجەم خاڵە بەهێز و لاوازەکانی شوڕتەیان بۆ دیاریکرین و مەشقمان لەسەر کرد، ئەرکەکانی راهێنەرمان بە باشی جێبەجێ کرد و توانیمان شوڕتە رابگرین کە تیپێکی پڕ ئەستێرەیە، کار دەکەین لە داهاتوو ئەنجامی باشمان هەبێت و دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین.

بەم یەکسان بوونە نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە 19 خاڵ و لە ریزبەندی 14ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەرووی قاسم دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button