نێیمار لە گەڕانەوەی بۆ یانەیەكی پێشووی نزیكە
یاریگا –
نێیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی هیلالی سعوودی لە گەڕانەوەی بۆ یانەیەكی پێشووی نزیک دەبێتەوە.
نێیمار لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی پاریس سانجێرمانەوە بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد.
INFO L’ÉQUIPE. Sauf retournement de situation, Neymar devrait retrouver son club formateur : Santos. Les négociations sont quasiment bouclées entre toutes les parties prenantes dans un dossier tentaculaire
➡️ https://t.co/fZ9V8dpLFp pic.twitter.com/4Tr37BI5FS— L’ÉQUIPE (@lequipe) January 24, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، نێیمار دا سێلڤا لە پەیوەندیكردنی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی نزیك دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دانوستانەكانی نێوان هەردوولا لە تەواو بوون نزیک دەبێتەوە، سانتۆس نێیمار دەگەڕێنێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
ئەوەش خراوەتە روو، رێككەوتن لە نێوان هیلال و بەرپرسانی یانە بەڕازیلییەكە بە ئاڕاستەیەكی درووستدا دەڕوات.
نێیمار لەگەڵ هیلال 7 یاریی كردووە توانیویەتی گۆڵێک بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.
جادووگەرەكەی سامبا بە درێسی یانە بەڕازیلییەكەوە 225 یاریی كردووە و توانیویەتی 136 گۆڵ بكات و 64 گۆڵیش درووست بكات.