ئه‌وروپا

فەرمی؛ رودی گارسیا دەبێتە راهێنەری بەلجیکا

راهێنەری نوێی شەیتانە سوورەکان

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی رودی گارسیا دەبێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەلجیکا.

فیدرسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی بەشێوەیەکی فەرمی دۆمێنێکۆ تێدێسکۆی ئیتاڵی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دوورخستەوە.

ماڵپەڕی فەرمی فیدرسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ رودی گارسیای فەڕەنسی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گارسیا لەشوێنی دۆمێنێکۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە لەئەستۆدەگرێت.

گارسیای تەمەن 60 ساڵ پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی سانت ئیتیان، دێژۆن، لێ مانس، لیل، رۆما، مارسیلیا، لیۆن، نەسڕی سعوودی و ناپۆلی کردووە.

لە 831 سەرپەرشتی یانەکانی کردووە. 410 یاریی بردووتەوە. 210 یاریی یەکسانبووە و 211 یارییش تووشی شکست بووە.

باشترین وەرزی راهێنەرە فەڕەنسییەکە لە وەرزی 2010/2011 بوو کە نازناوی خولی فەڕەنسا و نازناوی جامی فەڕەنسای لەگەڵ لیل بەدەستهێنا.

هاوکات تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی ریال مەدرید بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ راهێنەری پێشوو بڕیاریدابوو یاریی بۆ بەلجیکا نەکات. بەڵام پێشبینی دەکرێت دوای دوورخرایەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە کۆرتواش یاریی بۆ بەلجیکا بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button