بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بۆرسەی یاریزانان؛ چی لەبارەی پێشبینییەکانی ئەمڕۆی مێرکاتۆ دەزانین؟
وردەکارییەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەزانیت
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا بە شێوازی جیاواز رووماڵی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکات و هەموو شتێک لە گۆشەی جیاوازەوە دەخاتەبەر دیدی وەرگران.
بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هاوشێوەی بۆڕسە (بازاڕی داراییە)، بۆیە لە تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەرنجێکی زۆری لەسەر دادەندرێت. لەم بابەتەدا، پێشبینییەکانی ئەمڕۆی گواستنەوەی یاریزانان بە وردی و کورتی بڵاودەکرێتەوە.
- چێڵسی بیر لە گواستنەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ دەکاتەوە بەڵام تا ئێستا ئۆفەری پێشکەش بە مانچێستەر یونایتد نەکردووە
- مانچێستەریونایتد لەگەڵ ناپۆلی دەستی بە گفتوگۆ کردووەتەوە و داواکارییەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە ئالێخاندرۆ گارناچۆ کەمکردووەتەوە بەڵام هێشتا لەسەر نرخەکەی ناکۆکن.
- ناپۆلی، بەهۆی نەگەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، ئێستا لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند گفتوگۆی گواستنەوەی کەریم ئادێیمی دەکات
- هیوای مارکوس راشفۆرد بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا رۆژ لەدوای رۆژ کەمتر دەبێتەوە، لەکاتێکدا خواستی بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە زیاتر دەبێت.
- لێچی دەزانێت مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی پاتریک دۆرگو پێشکەش دەکات، بەڵام ئامادەنین دەستبەرداری یاریزانەکەبن.
- مانچێستەر سیتی کار بۆ گواستنەوەی یاریزانانی یوڤێنتوس ئەندریا کامبیاسۆ و دۆگلاس لویز دەکات. هێشتا مێرکاتۆی زستانە بۆ یانەکە کۆتایی نەهاتووە.
- ئێدەرسی بەرگریکاری ئاتاڵانتا یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی مانچێستەر سیتی هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
- کایل وۆڵکەر پشکنینی پزیشکی بۆکرا و ئەمڕۆ بەفەرمی دەبێت بە یاریزانی ئەیسی میلان.
- وێستهام یونایتد لە گواستنەوەی ئەندرێ سیلڤای هێرشبەری یانەی لایپزیگ نزیکبووەتەوە.
- ئارسیناڵ کار لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکات و مێرکاتۆ بێ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ گەنەرز کۆتایی نایەت.