ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا وادەی گەڕانەوەی دوو یاریزانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا موژدە بە هاندەرانی ئارسیناڵ دەدات و وادەی گەڕانەوەی دوو یاریزانی ئاشکرا دەکات.

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی وۆڵڤز ئاشکرایکرد ویلیام سالیبای فەڕەنسی و مایڵس لێویسی ئینگلیزی لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و مەترسییان لەسەر نەماوە.

ئارتێتا ئاماژەی بەوەش کرد، رەنگە هەردوو یاریزانەکە بتوانن بەرامبەر وۆڵڤز یاریی بکەن. ئەگەر بۆ ئەو یارییەش ئامادە نەبن ئەوا بە دڵنیاییەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە گەڕی داهاتوو ئامادە دەبن.

شەممەی رابردوو ئارسیناڵ لە یارییەکانی گەڕی 22ـی پرێمەرلیگ رووبەڕووی ئاستۆن ڤێلا بووەوە و یارییەکە 2-2 کۆتایی هات. بەڵام ویلیام سالیبا بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکەی نەکرد.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە یارییەکانی گەڕی 21ـی خولەکە بەرامبەر تۆتنهام هەستی بە ئازار کردبوو. بەر لە یارییەکەی ڤێلا دەرکەوت پێکانەکەی ئاسان نییە و نەیتوانی یاریی بکات. هەر بەهەمان هۆکار لە یاریی رابردووی یانەکە بەرامبەر  دینامۆ زاگراب یاریی نەکرد.

جیا لە سالیبا، ئارتێتا بەهۆی پێکان لە تواناکانی هەریەکە لە یاریزانان، بوکایۆ ساکا، ریکاردۆ کالافیۆری، بێن وایت، گابڕیێل خێسوس، تاکێهیرۆ تۆمیاسو و ئیسان نوانێری بێبەش بووە. راهێنەرە ئیسپانییەکە ئەمڕۆ جارێکی دیکە نیگەرانی خۆی لە دۆخەکە دەربڕی و داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکات.

دوو باشترین یاریزانی وەک بوکایۆ ساکا و گابڕیێل خێسوسمان لەدەستاوە و توانای گۆڵکردنمان کەمبووەتەوە، بەدڵناییەوە پێویستمان بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button