یاریگا –
بۆ یارییەکەی زاخۆ بەرامبەر نەفتی میسان، ئەحمەد یاسین ئامادە دەبێت، دهۆکیش بۆ یاریی مینا توانای سێ یاریزانی لە دەستدەدات.
دوای تۆمارکردنی ناوی ئەحمەد یاسین لەگەڵ زاخۆ، ئەمڕۆ یاریزانەکە ئامادە دەبێت بۆ یارییەکەی نەفتی میسان لەو یارییەی کە لە یاریگای ئۆڵۆمپی میسان لە گەڕی 16ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکرێت، زاخۆ و نەفتی میسان 13 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ دوو یاریی بردۆتەوە و لە هەشت یاریی یەکسان بوونە و نەفتی میسانیش سێ یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.
یاریی رابردوو لە بەسڕە زاخۆ سەرکەوتنی بەرامبەر نەفتی بەسڕە بە دەستهێنابوو، نەفتی میسانیش بەرامبەر دهۆک شکستی هێنابوو، زاخۆ 28 خاڵی هەیە و لە ئەگەری سەرکەوتن بە شێوەیەکی کاتی ریزبەندی دووەم لە شوڕتە وەردەگرێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی بەرامبەر نەجەف یاریی دەکات.
دهۆک لە بەسڕه کاتژمێر 5ـی ئێوارە بەرامبەر مینا یاریی دەکات، لەم یارییەدا دهۆک بە هۆی پێکان لە توانای ئارتین ماسیس و زولفەقار یونس بێبەش دەبێت، محەمەد سەعیدی بەرگریکاریش بە هۆی هەبوونی پێنج کارتی زەرد ناتوانێ یاریی بکات، دهۆک و مینا 18 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک هەشت یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە چوار یارییدا یەکسان بوونە و مینا شەش یاریی لە دهۆک بردۆتەوە.
یاریی ربردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی دهۆک لە نەفتی میسانی بردەوە، میناش بەرامبەر نەجەف شکستی هێنابوو، دهۆک 27 خاڵی هەیە لە ریزبەندی پێنجەم دێت و لە ئەگەری سەرکەوتنیش بەشێوەیەکی کاتی دێتە ریزبەندی سێیەم، گەڕی داهاتووش رەنگە یاریی نەکات بەرامبەر گەرمە بە هۆی یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو کە بریارە لە عومان بەرامبەر ئەهلی سەنعا یاریی بکات.