یاریگا –
لوکاس ڤاسکێسی بەرگریکاری ریال مەدرید تووشی پێکان بووە.
رۆژنامەنووسی کۆپێ، میگوێل ئانخێل دیاز بڵاویکردووەتەوە، لوکاس ڤاسکێس لە مەشقەکانی دوێنێ تووشی پێکان بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە پێکانەکەی ڤاسکێس لە ماسوولکەکانی رانیدایە. ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا دەکرێت.
Lucas Vázquez será sometido hoy a pruebas para determinar el alcance de la lesión en los isquios que sufrió en el entrenamiento de ayer.
— Miguel Ángel Díaz (@miguelitocope) January 24, 2025
بەهۆی پێکانی ڤاسکێس، کارلۆ ئانچێلۆتی ناچاردەبێت لە یاریی داهاتوو لە باڵی بەرگری لای راست پشت بە فێدێریکۆ ڤالڤێردی ببەستێت.