یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریار و راسپاردەی نوێی دەرکرد
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریار و راسپاردەی نوێی دەرکرد و سزای یاریزانێکی ئاکرێشی کەمکردەوە.
پێنج شەممە ( 23ـی کانوونی دووەمی 2025 ) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، لە کۆبوونەوە بریاردرا بە کەمکردنەوەی سزای هەمزە سابر یاریزانی ئاکرێ لە پێنج یارییەوە بۆ چوار یاریی، بۆ یەکەمجار لە مێژوو بریاردرا بە کردنەوەی خولی فوتساڵی کوڕان.
دوای رووداوەکانی یاریی نێوان دهۆک و بازیان، بە هۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان لەلایەن هاندەرانی دهۆکەوە، بریاردرا بە یارییکردنی دهۆک لە نێو یاریگای خۆی بەبێ هاندەر بۆ دوو یاریی و پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
تەواوی بریارەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:
1 _ بانگهێشتکردنی سەرپەرشتیاری یانەی چەمچەماڵ ( محەمەد عەبدولرەحمان ) و سەرپەرشتیاری یانەی سۆران ( کۆڤان نەزمی ) بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رۆژی شەممە 25 _ 1 _ 2025 کاتژمێر 3ـی ئێوارە.
2 _ تاقیکردنەوەی ناوبژیوانان رۆژی شەممە 25 _ 1 _ 2025 کاتژمێر 9ـی بەیانی لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکرێت .
3 _ هەر یاریزانێک لە خولی نایابی کوردستان و خولی پلە یەکی کوردستان دەیەوێت بچێتە یانەیەکی خولی پلە دووی کوردستان یان خولی پلە سێی کوردستان، پێویستە دەستبەرداربوونەکەی ( استغناء ) تا 28-1-2025 بهێنێتە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەپێچەوانەوە ناتوانێت گواستنەوە بکات .
4 _ ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی رزگاری بە درووستکردنی رێڕەوی هاتنە ژوورەوەی یاریزانان و ناوبژیوانان بۆ نێو یاریگا، دوا وادە بۆ دروستکردنی ئەم رێڕەوە 28 _ 1 _ 2025 بە پێچەوانەوە یاریی لەم یاریگایە بەرێوەناچێت.
5 _ لێخۆشبوون و هەڵگرتنی سزای سەر کارگوزاری یانەی ئاکرێ ( ئەحمەد تیمر یاسین ) .
6 _ کردنەوەی خولی فوتساڵی کوڕان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 کە دواتر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات.
7 _ دوای پێداچوونەوەی سزای یاریزان ( هەمزە سابر ) یاریزانی یانەی ئاکرێ، بریاردرا بە کەمکردنەوەی سزاکەی لە 5 یاریەوە بۆ 3 یاری، بڕی سزا داراییەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە.
8 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی دهۆک و یانەی بازیان لە گەڕی شەشەمی خولی پلە یەکی کوردستان بریاردرا بە :
آ _ بە هۆی پەلاماردان و لێدانی جەستەیی لە ناوبژیوان لەلایەن هاندەرانی یانەی دهۆکەوە، بریاردرا بە ئەنجامدانی دوو یاری داهاتووی دهۆک لە نێو یاریگای خۆی بەبێ هاندەر، پێبژاردنی یانەی دهۆک بە بڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار.
ب _ ئاگاداری بۆ یانەی دهۆک بە چاککردنی هێلکاری یاریگاکەی، بە پێچەوانەوە یاری تێدا بەڕێوەناچێت، دابینکردنی مێز و کورسی بۆ سەرپەرشتیاری یاری و ناوبژیوانی چوارەم لە نێو یاریکا.
ج _ ئاگاداری یانەی دهۆک دەکەینەوە کەوا چەند ستوونێک هەیە لە نێو یاریگا، پێویستە لە کاتی یارییەکاندا ستوونەکان ببرێنە دەرەوەی یاریگا چونکە مەترسی دروست دەکات بۆ سەر یاریزانان.
د _ ئاگاداری بۆ یانەی دهۆک بە درووستکردنی شوێنی راگەیاندنکاران، چاککردنەوەی توالێتی ژووری یاریزانان و ناوبژیوانان.
ھ _ پێویستە لە سەر پیاوانی پۆلیس سەلامەتی ناوبژیوانان و یاریزانانی تیپی میوان بپارێزێن.
و _ لە ئەگەری چارەسەر نەکردنی ئەم کێشە و گرفتانەی سەرەوە، بە پێچەوانەوە یاری لە یاریگاکە ئەنجامنادرێت و تووشی سزای قورس دەبن.
9 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئاکرێ و یانەی سیروانی نوێ لە گەڕی 14ـەی خولی نایابی کوردستان :
آ _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور، بریار درا بە پێبژاردنی ( محەمەد مەنسوڕ ) راهێنەری گۆڵپارێزانی ئاکرێ بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
ب _ بە هۆی فرێدانی بەرد و دەبەی ئاو بۆ نێو یاریگا و بۆ سەر ناوبژیوان، بریار درا بە پێبژاردنی یانەی ئاکرێ بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزاکە قورستر دەبێت.
10 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی رزگاری و یانەی برایەتی لە گەڕی 15ـەی خولی نایابی کوردستان، بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور و هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر ناوبژیوان و دەرچوون لە گیانی وەرزشی، بریار درا بە راگرتنی ( زەکەریا تارق ) بۆ ( 3 ) یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بە بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.
11 _ ئاگاداری بۆ یانەی هەولێر بە چاککردنەوەی هێلکاری یاریگا و دانانی مێز و کورسی لەلای ناوبژیوانی چوارەم، دووبارە هێلکاری کردنەوەی شوێنی راهێنەران و یاریزانانی یەدەگ، چاککردنەوەی توالێتەکان ، لە دواوەی هەر دوو گۆڵی یاریگا پێویسته قوماشی لێبدرێت، زیادکردنی ژمارەی کورسی یەدەگی یاریزانان، بە پێچەوانەوە یاری لەو یاریگایە ناکرێت.