ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا لەنێوان شەوەکەی ئانفیڵد و دۆڕانی 8-2ی بایرنەوە ناخۆشترینیان دیاریدەکات
یاریگا –
گومانی تێدانییە شەوی ریمۆنتاداکەی لیڤەرپوول لە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2019 و دۆڕانە مێژووییەکان 2-8 چارەکی کۆتایی و نێو یاریگای کامپ لە هاوینی 2020 ناخۆشترین دوو شکستن لە دوو دەیەی رابردوودا بۆ بارسێلۆنا و هاندەرانی.
ئەستێرەیەکی بارسا کە لە هەردوو یارییەکەدا بەشداربوو، لەنێوان ئەو دوو یادەوەرییەدا ناخۆشترینیان دەستنیشان دەکات.
لەنوێترین لێدوانیدا لەگەڵ Offsiders ئەنجامیداوە خۆردی ئالبا، کە دوای 10 ساڵ پۆشینی بلاوگرانا سەرەنجام لە 2023 ئەو یانەیەی بەرەو ئینتەر مەیامی بەجێهێشت، دەڵێ
شەوەکەی ئانفیڵد زۆر ترسناک بوو. بەلای منەوە، ئەو دۆڕاندنە لە 2-8ی بەرامبەر بایرن ناخۆشتربوو. قورستربوو، چونکە تا رادەیەکی زۆر یەکلامانکردبووەوە (مەبەست لە یاریی چوونە کە 3-0 لە لیڤەریان بردبووەوە). هەلی زۆریشمان رەخساند، بەڵام لە پڕێکدا هەمووشت پێچەوانەبووەوە. لای من ئەوە قورسترین شەو بوو.
ئالبا خۆی بە یەکێک لە یاریزانە خراپەکانی ئەو شەوە دەزانێت و دەڵێت
هەستم زۆر ناخۆشبوو، درۆ ناکەم. ئەوە ئەو جۆرە یاریانەیە کە تۆ پێشبینی ناکەیت زۆر خراپ لێت ببەنەوه. لە سەرووی هەمووشیەوە، گۆڵی یەکەم کە بەهۆی پاسێکی بەرەودوای من بوو ئەگەرچی بەوپەڕی ئاگەدارییەوە پاسەکەم دا بەڵام باش دەرنەچوو.
ئەوە شتێکە پێشتر زۆر لە من روویداوە، بەڵام نەبووەتە گۆڵ. کەچی ناخۆشییەکەی ئەوە بوو ئەو شەوە بوو بە گۆڵ لە دژمان. من حەزم بەوە نییە یایزانێک یان دووان دیاریی بکەم بۆ خراپی یارییەک، ئەوە کاری هەموو تیمەکەیە. بەڵام دانی پێدادەنێم ئەو شەوە من باش نەبووم. ئەوە شتێکی روونە. قورسترین شەو بوو بۆ من.