عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئاکۆ حوزێر لە یانەی دهۆک یاخی بووە و لەگەڵ یانەیەکی خولی نایابی کوردستان راهێنان دەکات

هەولێر و گەرمە ئۆفەریان پێشکەشی کردووە و دهۆکیش دەستبەرداری نابێت

Yariga App

یاریگا –

ئاکۆ حوزێر لە یانەی دهۆک یاخی بووە و دەیەوێت لەو یانەیە بڕوات، دهۆکیش ئامادە نییە دەستبەرداری بێت و ساڵێک و نیو گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە ماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) ئاکۆ حوزێر لە مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەندرێن دەرکەوت، ئەو ناوەڕاستکارە چەند رۆژێکە بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەی دهۆکی کردووە و یاخی بووە، نایەوێت بگەڕێتەوە ئەو یانەیە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاکۆ حوزێر پێداگیری لەسەر رۆیشتنی لە یانەی دهۆک دەکات و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت، بەڵام گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆک ماوە و ئەو یانەیە ئامادە نییە مافی دەستبەرداربوونی پێبدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی هەولێر و گەرمە ئۆفەریان پێشکەشی ئاکۆ حوزێر کردووە، بەڵام یانەکەی ئامادە نییە دەستبەرداری بێت، ئاکۆ حوزێر بڕیاریداوە ئەگەر دهۆک مافی دەستبەرداربوونی پێنەدات، ئەوا لە خولی نایابی کوردستان یاریی بۆ هەندرێن بکات.

ئاکۆ لە دوو یاریی رابردووی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر نەفتی میسان و قوە جەوییە ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەکەی نەبوو، چەند رۆژێکە ناچێتە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی و سوورە لەسەر ئەوەی لەم مانگە ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button