ریال مەدرید بە چ شێوەیەک راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ؟
یاریگا –
ریال مەدرید دوای بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر سالزبورگ جێگای خۆی لە یاریی پلەی ئۆفی پاڵەوانییەتیەكە بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە مسۆگەر كرد.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سالزبورگی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن رۆدریگۆ دوو گۆڵ ئێمباپێ گۆڵێك و ڤینیسیۆس دوو گۆڵ تۆمار كران.
🏁 @RealMadrid 5-1 @RedBullSalzburg
⚽ 23′ @RodrygoGoes
⚽ 34′ @RodrygoGoes
⚽ 48′ @KMbappe
⚽ 55′ @ViniJr
⚽ 77′ @ViniJr
⚽ 85′ Bidstrup pic.twitter.com/xEBTTTrV5e— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 22, 2025
ریال مەدرید بە بردنەوەیان لە یاریی داهاتوو بەرامبەر برێست دەگاتە هەشت یانەكەی پێشەوەی چامپیۆنزلیگ بەڵام بە مەرج:
پێوویستە هەشت یانە خاڵ لەدەست بدەن تاوەكو مەدرید راستەوخۆ بۆ قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ سەربكەوێت.
ئەو یانانەی ركابەری ریال مەدرید دەكەن بۆ ئەوەی راستەوخۆ بگەنە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بریتین لە ( بایرن میونشن، بۆڕووسیا دۆرتموند، فاینۆرد، لیل، مۆناكۆ، ئاستۆن ڤیلا، بایەر لیڤەركوزن، ئاتاڵانتا ) كە لە ریزبەندی 7 تاوەكو 15 دێن.
ئاتاڵانتا بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ دێن، پاشان بایەر لیڤەركوزن، ئاستۆن ڤیلا، مۆناكۆ، فاینۆرد، لیل و برێست بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم تاوەكو سیازدە دێن.
پاشان بۆڕووسیا دۆرتموند، بایرن میونشن و ریال مەدرید خاوەنی 12 خاڵن و لە پلەكانی 14 تا 16 دێن.
پێوویستە سەرجەم ئەو یانانە لە كۆتا یارییدا خاڵ لەدەستبدەن تاوەكو یانە شاهانەكە راستەوخۆ بگاتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.