ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ڤینیسیۆس وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر وەڵامی دەنگۆی جێهێشتنی ریال مەدرید دەداتەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید میوانداری سالزبورگی کرد و 5-1 یارییەکەی بردەوە. ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی 2 گۆڵی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە گەیاندە 7 گۆڵ.

دوای یارییەکە ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە خولی سعوودی رەتکردەوە و مانەوەی خۆی لە ریال مەدرید دووپاتکردەوە.

داهاتووم؟ داهاتووی من لە ریال مەدریدە.

گەیشتم بە 101 گۆڵ بە درێسی یانەی خەونەکانم. منداڵێک بووم کە هاتمە ئێرە و چوونی ناوم بۆ ناو مێژووی ئەم یانەیە وادەکات دڵخۆشترین کەسی جیهانبم. سوپاس بۆ هاوتیمەکانم یارمەتیاندام بگەم بەم ژمارەیە.

جونیۆر بەدرێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 291 یاریی کردووە و بەشداری 185 گۆڵی کردووە. 101 گۆڵی کردووە و 84 گۆڵی دروستکردووە.

بەگوێرەی میدیاکان سعوودیەکان خۆیان بۆ گواستنەوەی ڤینی ئامادە کردووە. ئامادەن لە هاوینی داهاتوو 350 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button