چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە قۆناخی داهاتوو رووبەڕووی کێ دەبنەوە؟

هەموو وردەکارییەک لەبارەی یارییەکانی پلەی ئۆف و قۆناخی 16 بزانە.

Yariga App

یاریگا –

تەنیا یەک گەڕ بۆ تەواوبوونی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ ماوە، بەگوێرەی سیستمی نوێی پاڵەوانیەتییەکە، رکابەرانی یانەکان لە قۆناخی 16 زیاتر روونبووەتەوە. ئێستا چاوی هەوادارانی یانەکان لەسەر چارەنووسی یانەکانیانە.

ئەم وەرزە، سەردەمێکی نوێی چامپیۆنزلیگ دەستیپێکرد، پێشتر وردەکارییەکان شیکردنەوەی زۆریان پێویست نەبوو، چونکە رێی یانەکان تاوەکو یاریی کۆتایی لە سەرەتاوە یەکلاییدەکرایەوە، بەڵام ئەمجارە، پێویستی بە شیکردنەوە و قووڵبوونەوەی زیاترە.

ئەوەی بەلای هەوادارانی چامپیۆنزلیگەوە روونە، سەرکەوتنی راستەوخۆ خاوەن هەشت پلەی یەکەمی ریزبەندی چامپیۆنزلیگە، بەڵام یانەکانی دیکە چۆن سەردەکەون و رووبەڕووی کام یانە دەبنەوە؟

یانەکانی خاوەن پلەی نۆیەم تاوەکو 24-ەم، یاریی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16 دەکەن، بەڵام ئایا چ پێوەر و یاسایەک پەیڕەو دەکرێت؟

پاشکۆی چامپیۆنزلیگ چییە؟

پاشکۆی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەشێکی نوێی سیستمی نوێی چامپیۆنزلیگە، ئامانج لێی پێدانی دەرفەتی زیاترە بەو یانانەی لە ریزبەندی پێشەوەن (دوای پلەی نۆیەم).

سیستمی پاشکۆ، چارەنووسی تەواوی یانەکانی پاڵەوانیەتییەکە یەکلاییدەکاتەوە، دەکرێ بە دیارکەری چارەنووسی یانەکان ناوزەند بکرێت.

سیستمەکە چۆن جێبەجێ دەکرێت؟

بۆ دیارییکردنی یانەکانی بەشدار لە پاشکۆی پاڵەوانیەتییەکە، تیروپشک دەکرێت. بڕیارە تیروپشکەکە لە 31ی ئەم مانگە و دوای تەواوبوونی هەموو یارییەکانی قۆناخی خول (قۆناخی یەکەم) تیروپشکەکە لە ماڵی تۆپی پێی ئەوروپا لە نیۆن، سویسرا بکرێت.

یانەکانی خاوەن پلەی 9یەم تاوەکو 16ەم دەچنە نێو گروپێک بە ناوی گروپی شین، یانەکانی خاوەن پلەکانی 16ەم تاوەکو 24ەمیش دەخرێنە گروپێکی دیکە بە ناوی گروپی سیلڤەر.

تەواوی یانەکان بەسەر هەشت دەفری جیاواز دابەش دەکرێن، دەفری یانەکانی 9یەم تاوەکو 16 پێشتر دیاری دەکرێت، ئەمەش بەگوێرەی سیستمی پاڵەوانیەتییەکە.

سەرەتا ئەو تۆپانە رادەکێشرێن کە لە پلەکانی دواوەن، واتە لە یانەی خاوەن پلەکانی 24 و 23 دەستپێدەکرێت تاوەکو خاوەن پلەکانی 17 و 16.

لەوانەیە پڕۆسەکە بەلای ئێوە ئاڵۆز بێت، بۆیە زیاتر ئاسان و سادەی دەکەینەوە؛

تۆپ لە دەفری تایبەتکراو بە یانەکانی خاوەن پلەی 17 بۆ 24 رادەکێشرێت و لە گروپی سیلڤەر دادەندرێن، تۆپی دووەم لە هەمان دەفر رادەکێشرێن و دەخرێنە گروپی شینەوە. هەمان پڕۆسە بۆ تەواوی تۆپەکان دەکرێت.

رووبەڕووبوونەوەکانی گروپی سیلڤەر بە سادەیی…

  • 17/18 رووبەڕووی 15/16
  • 23/24 رووبەڕووی 9/10
  • 21/22 رووبەڕووی 11/12
  • 19/20 رووبەڕووی 13/14

دواتر دەست بە راکێشانی تۆپی یانەکانی خاوەن پلەی نۆیەم تاوەکو 16ەم دەکرێت. بەگوێرەی سیستمی یانەکە سەرەتا تۆپی ئەو یانانە رادەکێشرێت کە خاوەن پلەی 16 و 15ی ریزبەندن، تاوەکو دەگاتە پلەکانی 10 و 9. لەگەڵ راکێشانی هەر تۆپێک، لەسەر شوێنی دیاریکراوی خۆی دادەندرێت (شوێنی یانەکانی کۆمەڵەی شین پێشتر دیاریدەکرێن).

رووبەڕووبوونەوەکانی گروپی شین بە سادەیی…

  • 20/19 رووبەڕووی 14/13
  • 22/21 رووبەڕووی 12/11
  • 24/23 رووبەڕووی 10/9
  • 18/17 رووبەڕووی 16/15

یاساکانی یاریی پاشکۆ

یانەکانی گروپی شین، یاریی گەڕانەوەی یاریی پاشکۆ لە یاریگای خۆیان دەکەن. دەکرێ یانەی هەمان وڵات رووبەڕووی یەکترببنەوە، تەنانەت دەکرێ رووبەڕووبوونەوەی نێوان دوو یانە دووبارەببێتەوە.

یارییەکانی چوون لە 11 و 12ی شوبات/فێبرایەر دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە 18 و 19ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button