ڤینیسیۆس جونیۆر پێش ئەفسانەكانی بەڕازیل دەكەوێت
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەگەڵ یانەكەی بەردەوامە.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سالزبۆرگی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێبردەوە.
گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن رۆدریگۆ دوو گۆڵ ئێمباپێ گۆڵێك و ڤینیسیۆس دوو گۆڵ تۆمار كران.
🏁 @RealMadrid 5-1 @RedBullSalzburg
⚽ 23′ @RodrygoGoes
⚽ 34′ @RodrygoGoes
⚽ 48′ @KMbappe
⚽ 55′ @ViniJr
⚽ 77′ @ViniJr
⚽ 85′ Bidstrup pic.twitter.com/xEBTTTrV5e— Real Madrid C.F. (@realmadrid) January 22, 2025
بەو دوو گۆڵەی بەرامبەر سالزبۆرگ كردی ڤینیسیۆس بوو بە سێیەم یاریزانی بەڕازیلی زۆرترین گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات.
ڤینیسۆس لە چامپیۆنزلیگ خاوەنی 28 گۆڵە و لە دوای نێیمار 43 گۆڵ و كاكا 30 گۆڵ دێت.
هەروەها ڤینی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید گەیاندە 100 گۆڵ، بوو بە دووەم یاریزانی بەڕازیلی بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە، لە دوای رۆناڵدۆی دیاردە بە 103 گۆڵ.
لە یارییەكەی بەرامبەر سالزبۆرگ ڤینیسیۆس جونیۆر كارتی زەردی وەرگرت و بەهۆیەوە لە یاریی داهاتووی یانەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بڕێست بێبەش دەبێت.