ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
تەواو؛ بارسێلۆنا لەگەڵ دوو ئەستێرە رێکدەکەوێت
یاریگا –
بارسێلۆنا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو ئەستێرەی تیپەکەی، دەگاتە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا لویس رۆخۆ بڵاویکردووتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ رۆناڵد ئاراوخۆی ئوروگوایی و پێدری ئیسپانی گەیشتووەیە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی هەردوو یاریزانەکە نوێدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، گرێبەستە نوێیەکەی هەردوو یاریزانەکە لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە تاوەکو هاوینی 2030 دەبێت و لەم هەفتەیە بەفەرمی بارسا نوێکردنەوەیان رادەگەیەنێت.
El Barcelona ha llegado a un acuerdo para las renovaciones de Araujo y Pedri hasta 2030
— luis rojo (@Luis_F_Rojo) January 22, 2025
دوای ئەو دوو یاریزانەش بارسێلۆنا کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی گاڤی، جێرارد مارتن و لامین یامال دەکات.