ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرێبەستی گۆڵکارێکی پرێمەرلیگ نوێدەکرێتەوە

لەلایەن چەند یانەیەکی سعوودیە و ئەمریکا داواکراوە

Yariga App

یاریگا –

نۆتینگهام فۆڕێست دەیەوێت ئەستێرەکانی بپارێزێت و گرێبەستەکانیان نوێبکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لەدوای رێککەوتنی نێوان مورییۆ و دەستەی کارگێڕی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئێستا تەواوی هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کریس وود دەستیانپێکردووە.

یاریزانی نێودەوڵەتی نیوزیلاند، یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و چاوی چەند یانەیەکی دەرەوەی بەریتانیای لەسەرە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام گەیشتووەتە رێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ وود و لەوانەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێبکرێتەوە.

گرێبەستی ئێستای وود لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت، بۆیە نۆتینگهام دەیەوێت بەر کارلەکارترازان، کێشەی وود چارەسەر بکات.

مورییۆی هاوتیمی وود، دوێنێ سێشەممە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو نوێکردەوە.

وود سەرنجی چەند یانەیەکی سعوودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای راکێشاوە، لەم وەرزەدا 14 گۆڵی لە 22 یاریی پرێمەرلیگدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button