ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرێبەستی چوونی عەلی حەمادی بۆ وێست برۆمیچ شکستیهێنا، لە ئیپسویچ تاون دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

عەلی حەمادی سەرەڕای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکانی ناچێتە وێست برۆمیچ ئالبیۆن و لە ئیپسویچ تاون دەمێنێتەوە.

گەرچی دوێنێ سێشەممە عەلی حەمادی هێرشبەری عێراقی پشکنینە پزیشکییەکانی کرد بۆ ئەوەی رووبکاتە ریزەکانی یانەی وێست برۆمیچ ئالبیۆن، بەڵام مەرجێکی وێست برۆمیچ شکستی بە گرێبەستەکە هێنا. یانەی وێست برۆمیچ ئالبیۆن لەگەڵ ئیپسویچ تاون گەیشتبووە رێککەوتن حەمادی بە خواستن گرێبەستەکەی ژواۆ بکات، بەڵام لە دویاین ساتەکاندا وێست برۆمیچ بۆچوونی خۆی گۆڕی.

رۆژنامەی ئێست ئانگلیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، وێست برۆمیچ داوای کردووە بەیەکجاریی گرێبەست لەگەڵ حەمادی واژۆ بکات و گرێبەستەکەی بە خواستن نەبێت، لەکاتێکدا پێشتر رێککەوتبوون هێرشبەرە عێراقییەکە تا کۆتایی وەرز بە خواتن بەرامبەر 3 ملیۆن یۆرۆ بچێتە وێست برۆمیچ، راهێنەری ئیپسویچ تاونیش رەتیکردووەتەوە ئامادەبێت بەیەکجاریی دەستبەرداری حەمادی بێت.

رۆژنامەی Twtdـی بەریتانی کە لە شارۆچکەی ئیپسویچ دەردەچێت ئاشکرایکردووە، ئیپسویچ تاون لەسەر بڕیاری کیران ماکینا راهێنەری یانەکە داوایەکەی وێست برۆمیچی رەتکردووەتەوە و گرێبەستی چوونی حەمادی بۆ ئەو یانەیە شکستی هێناوە.

عەلی حەمادی (22 ساڵان) کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 2.5 ملیۆن یۆرۆیە، لە پرێمەرلیگ تەنیا 125 خولەک یاریی کردووە کە سەرەتای ساڵی رابردوو لە ویمبڵدۆنەوە روویکردە ریزەکانی ئیپسویچ و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button