چامپیۆنزلیگگرنگترین

فلیک هۆكاری یارییكردن بە چێزنی ئاشكرا دەكات

لە یاریی بەرامبەر بێنفیكا

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هۆكاری یارییپێكردنی چێزنی لە پێكهاتەی سەرەكی ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوو بێنفیكا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی 5-4 كۆتایی هات، چێزنی لە یارییەكەدا چوار گۆڵی لێكرا.


لە دوای یارییەكە هانزی فلیک دەربارەی بەشداریپێكردنی چێزنی گوتی:

لە جامی سوپەردا بینیمان، گۆڵپارێزێكی خاوەن ئەزموون و كەسایەتییە، هەربۆیە بۆ ئەم یارییەش بیرمان لێكردەوە.

زۆر بیر لە داهاتوو ناكەمەوە، ئەم یارییە بۆ چێزنی بوو، دواتر دەبینین و بزانین چی روودەدات.

بارسێلۆنا بەرامبەر تیمێكی بەهێز یاریی كرد، بۆیە ئەوە سروشتییە كە یارییەكە قورس بێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ راستەوخۆ گەیشتنی بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button