یاریگا –
کۆسرەت بایز یاریزانی ئێستای هەندرێن بەمزووانە گرێبەست لەگەڵ یانەیەکی خولی نایابی عێراق واژۆ دەکات.
دوای وازهێنانی لە دیالە کە نیو وەرز یاریی بۆ تیپەکە کرد لە خولی نایابی عێراق، کۆسرەت بایز بۆ یارییکردن لە خولی نایابی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ هەندرێن واژۆ کرد، یەکێک لە مەرجەکانی کوسرەت لەگەڵ هەندرێن ئەوەبوو کە هەرکاتێک گرێبەستی لە خولەکانی عێراق بۆ بێت ئەوا دەبێ رێگای بدەن یانەکە جێبێڵێت.
دەربارەی گرێبەستە نوێیەکان، کۆسرەت تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:
هەریەک لە یانەکانی رومادی و گازی باکوور و ناسڕیە گرێبەستیان پێشکەش کردووم بۆ ئەوەی لە خولی نایابی عێراق یارییان بۆ بکەم، نزیکترین یانە گازی باکوورە یاریی بۆبکەم کە زۆربەی مەرجەکانی جێبەجێ کردووم، لەم یەک دوو رۆژە بڕیاری کۆتایی دەدەم.
دوای سێ مانگ یارییکردن و لە سەر داوای خۆی کۆسرەت بایز گرێبەستی لەگەڵ دیالا هەڵوەشاندەوە، دوو یاریی بۆ هەندرێن کردووە لە خولی نایابی کوردستان و گۆڵێکیشی تۆمار کردووە.