یاریگا –
نزیکبوونەوەی بارسێلۆنا و مارکوس راشفۆرد قۆناخی پێشکەوتووتری بەخۆوە بینیوە و هەردوولایان کۆبوونەوەتەوە.
لەگەڵ هاتنی روبن ئامۆریم چیتر راشفۆرد شوێنێکی سەرەکیی لە ئۆڵدترافۆرد بۆ نەماوەتەوە و تەنانەت 8 یارییش لە پێکهاتەی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەی مانچێستەر یونایتد بانگهێشت نەکرا.
بارسا ئەو دۆخەی ئەستێرە ئینگلیزیەکەی بەهەل زانی و وەک یەکێک لە یانە خوازیارەکانی لێی چووەپێشەوە. لەو مەیدانەشدا ئەیسی میلان بەهێزترین رکابەری بوو.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی خوان مارتی رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سپۆرتی ئیسپانی، دێکۆی بەڕێوبەری وەزشی بارسێلۆنا ئەمڕۆ لە لیسبۆنەی پایتەخی پۆرتوگال لەگەڵ کامپی یاریزانە ئینگلیزیەکەدا کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گواستنەوەکە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە، بارسا مکوڕە لەسەر گواستنەوەی راشفۆرد و ناوبراویش بەڕووی ئۆفەرەکەدا کراوەیە. تاکە شتێک مابێتەوە لەبەردەم پرۆسەکەدا، دۆخی ئێریک گارسیا و ئانسو فاتیە. کە ئەوەی یەکەمیان رەنگە رووبکاتە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی یاخود جێرۆنای وڵاتەکەی، ئەوەی دووەمیشیان کە یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی بارسا، هەرچی زووە دەبێ یانەی داهاتووی بدۆزێتەوە بەوپێیەی لە پلانەکانی هانزی فلیکدا نییە.
فابریزۆ رۆمانۆش نووسیویەتی کە یانەی دۆرتموندی ئەڵمانیش چاویان لە گواستنەوەی راشفۆردە.
هەر ئەمڕۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا لە راپۆرتێکی ورددو پشتبەست بە زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئیسپانیا، وردەکارییەکانی پەیوەست بە هاتنی راشۆردی بۆ بلاوگرانا رووماڵکرد. لەم بابەتەی خوارەوەدا بیخوێنەوە:
راشفۆرد یانەی دڵخوازی خۆی ئاشکرا دەکات – Yariga