بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەیسی میلان لەگەڵ ئەستێرەیەکی گەورەی ئەوروپا گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان یەکەم گواستنەوەی زستانەی خۆی ئەنجامدەدات و لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناسراو گەیشتە رێککەوتن.

میلان کە لە نیوەی یەکەمی یارییەکانی ئەم وەرزە راهێنەرەکەیان گۆڕی بەهۆی ئەنجامە نابەدڵەکانیان، بە هێنانی کۆنسێساوی پۆرتوگالی چاوی لە راستکردنەوەی رێڕەوەی ئەنجامەکانە و ناوبراو توانی یەکەم دیاریی دەستی خۆی پێشکەشی هاندەرە تینوەکانی رۆسۆنێری بکات کاتێک توانی جامی سوپەر لەسەر حیسابی دوو رکابەری وەک یوڤێنتوس و ئینتەر میلان بباتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، میلان گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی کایل وۆڵكەری ئینگلیزی لە مانچێستەر سیتی.

وەک سەرچاوە فەڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، گواستنەوەکە بەخواستن دەبێت تا کۆتایی وەرزەکە، بەڵام رێککەوتنەکە بژاردەیەکی ئاسانی تێدا جێگیرکراوە کە بتوانن گواستنەوەکەی بکەن بە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە لە سیتی بکڕنەوە.

لیکیپ زانیوشیەتی کە رەنگە سبەی بەرگریکارەکەی لای راست بگاتە میلان بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گواستنەوەکە.

جگە لە میلان، سعودیەکانیش خواستێکی زۆریان لەسەر ئەو ئەستێرەیە هەبوو لە ماوەکانی رابردوودا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button