ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی وادەی رۆیشتنی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ، لەبارەی وادەی رۆیشتنی لە ریال مەدرید قسەی کرد.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لەبارەی دەنگۆی رۆیشتنی لە یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، گوتی :’نازانم کەی لە ریال مەدرید دەڕۆم، لەوانەی سبەی یان دوای چەند یارییەکی دیکە یانیش پێنج ساڵی دیکە، دەمەوێت تاوەکو چوار ساڵی دیکە لەگەڵ پێرێز لە ریال مەدرید بمێنمەوە، حەز دەکەم هاوشێوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ چوار ساڵی دیکە لە ریال مەدرید بەردەوام بم، ئینجا بەیەکەوە بڵێین ماڵئاوا’.

هەروەها دەشڵێت :’من دەمەوێت راشکاوانە قسە بکەم، من هەرگیز رۆژێک دەستنیشان ناکەم بۆ ئەوەی لەم یانەیە بڕۆم، بەڵام ئەو رۆژە هەر دێت من لە ریال مەدرید بڕۆم’.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەبارەی گرێبەستەکانی ئەم زستانەی مانچێستەر سیتی و بەخیلی بردنی بە گواردیۆلا دەڵێت :’راستە ئێمە و مان سیتی دەستپێکی وەرز هاوشێوە بووین و چەندان یاریزانمان تووشی پێکان بوون، بەڵام من بەخیلی بە گواردیۆلا نابەم، ئێمە تیپێکی تۆکمە و کامڵمان هەیە و پێویستمان بە یاریزانی دیکە نییە، وەرزی رابردووش هەمان سیناریۆمان هەبوو، بەهۆی پێکانی یاریزانەکانمان ناچار بووین ئاستمان بەرز بکەینەوە’.

لەبارەی سیستەمی نوێی چامپیۆنزلیگ، دەڵێت :’ئەستەمە جارێک قسە بکەین و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، ئێمە پێویستە کاتێک شتێکی نوێ دێتەوە پێشەوە ئارامگر و لەسەرخۆ بین تاوەکو بە شێوەیەکی دروست هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، دوو یارییمان ماوە با ئەم دوو یارییە بکەین ئینجا هەڵسەنگاندن بۆ سیستەمی نوێی چامپیۆنزلیگ دەکەین’.

هەروەها ئەنچیلۆتی دەشڵێت :’ئێمباپێ یاریزانێکی نایابە و ئەو ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، کاتێک لە دەستپێکی وەرز ئاستی دابەزیبوو، یاریکردنی لە خۆی ئاڵۆزتر کردبوو، بەڵام ئێستا ئەو لە ئاستی خۆیدایە و متمانەمان پێی هەیە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button