نۆتینگهام ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی گۆڵکارێکی پرێمەرلیگ پێشکەش دەکات
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس نوێترین زانیارییەکان ئاشکرا دەکات
یاریگا –
نۆتینگهام فۆڕێست نایەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری خەونەکانی ئەم وەرزەی بێت.
تیمەکەی نونو ئێشپریتۆ سانتۆ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئارسیناڵ، لە پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت. ئامانجی سەرەکی یانەکە، بەشداریکردنە لە پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپا.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا، پێشکەشی برێنتفۆرد کردووە.
یاریزانی تەمەن 28 ساڵان، ئامانجی سەرەکی نۆتینگهام بوو لە هاوینی رابردوودا، بەڵام ویسا بڕیاری مانەوەی لە برێنتفۆرد دا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، برێنتفۆرد گرنگی بە دەستبەرداربوون لە تواناکانی ویسا نادەن و پێناچێت لە مێرکاتۆی ئەم زستانەدا رێگە بەچوونە دەرەوەی بدرێت.
ویسا لەم وەرزەدا لە کۆی 19 یاریی پرێمەرلیگدا، 11 گۆڵی کردووە و وەرزی رابردوو لە کۆی 36 یاریدا 12 گۆڵی هەبوو.