ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فولهام بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنا دەگوازێتەوە

هەنگاوەکانی سەرەتایی دەستیانپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

فولهام ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانێکی پێشووی پرێمەرلیگ دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، فولهام لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئێمێرسن رۆیاڵ، بەرگریکاری ئەیسی میلان دەکات.

بەهۆی تووشبوونی کێنی تێتێ بە پێکانێکی درێژخایەن، فولهام سەرنجی تەواوی لەسەر ئێمێرسن رۆیاڵ داناوە و هەوڵدەدات لە چەند رۆژی داهاتوودا بیگوازێتەوە.

رۆیاڵ پێشتر یاریی بۆ تۆتنهام کردووە و تەواو شارەزای پرێمەرلیگە.

چوونە دەرەوەی ئێمێرسن لە قەڵای سان سیرۆ، پەیوەندی بە پەیوەندیکردنی کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتییە بە میلان.

رۆیاڵ لە هاوینی رابردوودا پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد و ئێستا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ لەندەن.

بۆرسەی یاریزانان؛ چی لەبارەی پێشبینییەکانی ئەمڕۆی مێرکاتۆ دەزانین؟

بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا 17 یاریی لەگەڵ میلان کردووە و هیچ گۆڵێکی نەکردووە. پێشتر لە ماوەی سێ ساڵدا، 79 یاریی لەگەڵ تۆتنهام کرد و خاوەنی چوار گۆڵ بوو.

رۆیاڵ پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ریال بێتیس (خواستن)، بارسێلۆنا (2019-2021)، ئاتلێتیکۆ مینێرۆ (2018-2019) کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button