ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن بڕیاری کۆتایی خۆی دا

Yariga App

یاریگا –

ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن بڕیاری کۆتایی خۆی دا و بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەلفۆنسۆ دەیڤز بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نویىکاتەوە و بە دوایین ئۆفەری یانە ئەڵمانییەکە رازی بووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێىکاتەوە، ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە کەنەدییە بێ هیوا بووە.

دەیڤز (24 ساڵان) کە هاوینی داهاتوو گرێبەتسەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، رازی بووە بە مووچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2030 لەگەڵ بایرن نوێبکاتەوە.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی و پەیامنێری رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید بە تەواوەتی لە گواستنەوەی دەیڤز بێ هیوا بووە، لەکاتێکدا زیاتر لە ساڵێکە دارامای دەنگۆکانی چوونی دەڤیز بۆ ریال مەدرید لە ئارادایە.

فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی و پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی رایگەیاندووە، بەمزووانە دەیڤز واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات و بایرن بەفەرمی مانەوەی بەرگریکارە کەنەدییەکە لە یانەکەی رادەگەیەنێت.

دەیڤز لەوەتەی سەرەتای ساڵی 2019 لە بایرن میونشن یاریی دەکات و لە 219 یاری 12 گۆڵ و 34 ئەسیستی بە درێسی باڤارییەکان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button