عێراقگرنگترین

ڤیدیۆ؛ بۆچی ئەمجەد عەتوان دوای تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە بۆ زاخۆ گریا؟

سەرەڕای مردنی باوکی بەشداریی یاریی زاخۆی کرد

Yariga App

یاریگا –

ئەمجەد عەتوان بە هەڵوێستێکی بەرامبەر یانەکەی، زاخۆییەکانی شاگەشکە کردووە، کە دوای سەرکەوتنی گۆڵی بردنەوەی زاخۆ دەستی بە گریان کرد.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو (16ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) مامی ئەمجەد عەتوان کۆچی دوایی کرد، کە وەکو باوکیەتی و لە منداڵییەوە جێگای باوکی بۆ پڕ کردووەتەوە و بەخێوی کردووە و رۆڵێکی گەورەی لە پێگەیاندنی هەبووە.

ناوەڕاستکارەکەی زاخۆ چەند رۆژێک بوو گەڕابووەوە کوت بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکی لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و ئاگاداری بێت، دوای کۆچی دوایی کردنی باوکیشی دوو رۆژ بوو پرسەی بۆ باوکی دەگێڕا، کەچی سووربوو لەسەر ئەوەی بەشداریی یارییەکەی زاخۆ و نەفتی بەسرە بکات.

کاتێک تەڵال بلوشی راهێنەری زاخۆ و تەها زاخۆیی سەرپەرشتیاری تیپی یانەی زاخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرسەکە لە بەسرەوە چووبوونە کوت، ئەمجەد عەتوان بە پێداگیرییەکی تەواوەوە رازیکردبوون لەگەڵیان بگەڕێتەوە بەسرە بۆ ئەوەی بەشداریی یارییەکەی زاخۆ و نەفتی بەسرە بکات.

ئەمجەد عەتوان بەهۆی ئەوەی چەند رۆژێک بوو لە خواردن و خەوی دروست دابڕابوو، لە یارییەکەی نەفتی بەسرە لەسەر کورسی یەدەک بوو، لە خولەکی 64 هاتە ناو یاریگا، کەچی بە نیو کاتژمێر گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد و بردنەوەی بۆ زاخۆییەکان بەدەستهێنا کە زاخۆ 3-2 ئەو یارییەی بردەوە.

ئەمجەد عەتوان دوای تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم دەستی بە گریان کرد، وەکو نیشانەیەک بۆ ئەو چەند رۆژە سەختەی پێیدا تێپەڕی.

بابەتی زیاتر

Back to top button