بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرسەی یاریزانان؛ چی لەبارەی پێشبینییەکانی ئەمڕۆی مێرکاتۆ دەزانین؟

وردەکارییەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەزانیت

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا بە شێوازی جیاواز رووماڵی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکات و هەموو شتێک لە گۆشەی جیاوازەوە دەخاتەبەر دیدی وەرگران.

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هاوشێوەی بۆڕسە (بازاڕی داراییە)، بۆیە لە تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەرنجێکی زۆری لەسەر دادەندرێت. لەم بابەتەدا، پێشبینییەکانی ئەمڕۆی گواستنەوەی یاریزانان بە وردی و کورتی بڵاودەکرێتەوە.

  • لە دوای گواستنەوەی عەبدولقادر خوسانۆڤ، مانچێستەر سیتی ڤیتۆر رێیێس بە میدیاکان دەناسێنێت.
  • عومەر مەرمووش ئەم هەفتەیە دەگاتە مانچێستەر سیتی و گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
  • ئەیسی میلان بەخواستن کایڵ وۆڵکەر تاوەکو کۆتایی وەرز دەگوازێتەوە.
  • ماتیوس کونیا لە وۆڵڤز دەمێنێتەوە و دوێنێ کاپتنی زەردپۆشتەکان بووە. تەواوی دەنگۆکان رەتکرانەوە.
  • مانچێستەر سیتی واز لە ئاندرێیا کامبیاسۆ و دۆگلاس لویز، یاریزانانی یوڤێنتوس ناهێنێت، بەڵام پێناچێت ئەمڕۆ هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەش بکات.
  • ئەیسی میلان بیر لە جواو فێلیکس دەکاتەوە و ئەمڕۆ کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندنی گواستنەوەکە دەکرێت.
  • مورییۆ لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست بە زارەکی رێککەوتووە و ئەم هەفتەیە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
  • برێنتفۆرد خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکە بۆ مایکل کۆیادێ، بەرگریکاری راستی فیۆرێنتینا.
  • فەنەرباچێ نزیکە لە گواستنەوەی دیێگۆ کارلۆس، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا.
  • وێستهام یونایتد گفتوگۆکان لەگەڵ ئاندرێ سیلڤا، هێرشبەری لایپزیگ دەستپێدەکات و رێککەوتنی سەرەتایی کراوە.
Back to top button