ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی دوران رەتدەکاتەوە

رۆژنامەی تێلێگراف وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەرێکی فەرمی وێستهام یونایتدی بۆ گواستنەوەی جۆن دوران رەتکردەوە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤیلا بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە لە مێرکاتۆی ئێستای گواستنەوەی یاریزاناندا، دەستبەرداری ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، ڤیلا ئۆفەرێکی بەبڕی 57 ملیۆن پاوەندی وێستهامی بۆ گواستنەوەی دوران رەتکردووەتەوە.

دوران ناوی لە لیستی یاریزانانی تیمەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مۆناکۆ لە چامپیۆنزلیگ هەیە. بەرپرسانی یانەکە لە ئۆفەرەکەی وێستهام نیگەرانن، چونکە 24 کاتژمێر بەر لە یارییەکە پێشکەشکراوە و ترسیان لە دروستکردنی فشار لەسەر یاریزانەکە هەیە.

لوکاس پاکێتا، خاوەنی ریکۆردی گەورەترین گواستنەوەیە ل ەمێژووی وێستهام، کاتێک لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی 51 ملیۆن پاوەند لە لیۆنەوە پەیوەندی بە وێستهام کرد.

دوران لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردوودا، گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2030 لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا نوێکردەوە، بەهای ئێستای دەگاتە 80 ملیۆن پاوەند.

پاریس سانجێرمان یەکێکە لەو یانانەی بەجیدی بیر لە گواستنەوەی دوران دەکەنەوە، بەڵام بەرزی بەهاکەی، رێگرە لە گواستنەوەی.

لەوانەیە وێستهام ئێستا بیر لە ئاڵتەرنەتیڤەکان بکاتەوە؛ ئاندرێ سیلڤا، هێرشبەری لایپزیگ و ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن و تایۆ ئاوۆنیی، هێرشبەری نۆتینگهام فۆڕێست لە لیستی ئامانجەکانی هاری پۆتەردان.

دوران یەکێکە لە ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی ئاستۆن ڤلا، لەم وەرزەدا 12 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button