دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ میلان کار لەسەر گواستنەوەی چەندین ئەستێرە دەکات و ریال بێدەنگە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی واز لە یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد ناهێنێت، ئاستۆن ڤیلا لە ئۆفەرەکان بێزارە و لەوانەیە ریال مەدرید دەستبەرداری کارلۆ ئانچێلۆتی ببێت…

ناپۆلی هیواخوازە بتوانێت بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بگاتە رێککەوتن – کۆریێرێ دێلۆ سپۆرت

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەرێکی بەبڕی 57 ملیۆن پاوەندی وێستهام یونایتدی بۆ گواستنەوەی جۆن دوران رەتکردەوە – تێلێگراف

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی پاتریک دۆرگوو، لەگەڵ لێچی دەستپێکردووە – ئاتلێتیک

مان یونایتد لەلایەکی دیکەوە چاوی بڕیوەتە رەیان ئایەت نووری، بەرگریکاری وۆڵڤز، تێریک میشێل، بەرگریکاری کریستال پاڵاس و نونۆ مێندێس، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان – ESPN

پێدەچێت کارلۆ ئانچێلۆتی لە هاوینی داهاتوودا ریال مەدرید جێبهێڵێت و چابی ئاڵۆنسۆ دیارترین جێگرەوەیە – ئۆنداسێرۆ

کێشەکانی لیڤەرپوول بەردەوامن و تاوەکو ئێستا ئیبراهیما کۆناتێ بەنوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازینەبووە – تێلێگراف

جاک گریلیش، یاریزانی مانچێستەر سیتی لەلایەن ئینتەر میلان و بۆڕووسیا دۆرتموند داواکراوە – سەن

تۆتنهام دەیەوێت لەم مێرکاتۆیەدا، لیاپ دێلاپ، هێرشبەری ئیپسویچ تاون بگوازێتەوە و چێڵسی رکابەری سەرەکی سپێرزە – تیم تۆک

لیڤەرپوول تەواوی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بە هارڤێی ئیلیەت رەتدەکاتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

میلۆس کێرکێز ریزەکانی بۆرنمس جێناهێڵێت، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە – سکای سپۆرتس

تۆتنهام ناتوانێت بە ئاسانی میلان شکرینیار، بەرگریکاری سلۆڤاکی بگوازێتەوە، هەریەکە لە گاڵاتەسەڕای و پاریس سانجێرمان لەسەرهێڵن بۆ گواستنەوەی – TBR

ئەیسی میلان ئامادەیە بە خواستن راسموس هۆیلووند لە مانچێستەر یونایتد بگوازێتەوە – ESPN

بابەتی زیاتر

Back to top button