عێراقکوردستان

تەڵال بلوشی: سەرکەوتنمان بەرامبەر نەفتی بەسڕە پاڵە پەستۆیەکی زۆری لەسەر لابردین

زاخۆ ریزبەندی سێیەمی لە قوە جەوییە وەرگرتەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری زاخۆ لە سەر بردنەوەکەیان بەرامبەر نەفتی بەسڕە دەڵێت ئەم سەرکەوتنە پاڵە پەستۆیەکی زۆری لە سەر لابردین.

لە گەڕی 15ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە یاریگای فەیحا لە بەسڕه بە ئەنجامی 3 _ 2 لە نەفتی بەسڕەی بردەوە، لەم یارییەدا ئەمجەد عەتوان لە خولەکی 95ـی یارییەکە گۆڵی سەرکەوتنی بۆ زاخۆ بە لێدانی سزا تۆمار کرد، دوو گۆڵەکەی تریش گۆستاڤۆ هینریکی بەرازیلی تۆماریکردن.

تەڵال بلوشی راهێنەری قەتەڕی زاخۆ دوای یارییەکە دەربارەی سەرکەوتنەکە و ئاستی یاریزانەکانی گوتی:

سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم کە بەو رۆحیەتە جەنگاوەرانە یارییان کرد و سەرکەوتنمان تۆمار کرد، بەختێکی باشتر بۆ نەفتی بەسڕه کە تیپێکی بەهێز و باشیان هەیە، لەم یارییەی دوایی لە ژێر پاڵە پەستۆیەکی زۆر بووین بەڵام ئەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆ ئێمەی لەم پاڵە پەستۆیە رزگار کرد، پیرۆزە لە یاریزانانی زاخۆ و هاندەرانی زاخۆ.

زاخۆ یاریی پێشووتر لە یاریگای خۆی بە کارەبا دۆڕابوو، بۆیە ئەمڕۆ یاریزانەکان بەڵێنی سەرکەوتنیان دابوو، بەم بردنەوەیەش زاخۆ خاڵەکانی بووە 28 خاڵ و ریزبەندی سێیەمی لە قوە جەوییە وەرگرتەوە، یاریی داهاتووش لە میسان بەرامبەر نەفتی میسان یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button