مانچێستەر سیتی یەکەمین گرێبەستی زستانەی راگەیاند
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی یەکەمین گواستنەوەی زستانەی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمیی یانەکە، سیتی توانی واژۆی عەبدولقادر خوسانۆڤ بەدەستبهێنێت و بە فەرمی بە درێسی یانە ئینگلیزیەکەوە واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە لە لانسی فەڕەنسیەوە بۆ ریزەکانی سیتیتزنس بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو دەبێت، واتا تا هاوینی 2029 دەخایەنێت.
خوسانۆفی تەمەن 20 ساڵ دەبێتە یەکەمین یاریزانی ئوزباکستانی یاریی لە خولی ئینگلیزیدا بکات.
More info ⤵️https://t.co/XoJTCOpbig
— Manchester City (@ManCity) January 20, 2025
خوسانۆڤ لە مان سیتی درێسی ژمارە 45 دەپۆشێت ویانەکەیە. وەک خۆیشی لە چاوپێکەوتنەکەیدا وتی، زۆر لەمێژە تەماشای یاریی ئەو یانەیە دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی France24ی فەڕەنسی، تێچووی گواستنەوەی بەرگریکارە ئوزبەکیەکە 42 ملیۆن یۆرۆیە.