گواردیۆلا داوای ئەستێرەیەکی سەرەکیی بارسێلۆنا دەکات
یاریگا –
خواستەکانی پێپ گواردیۆلا لە کارگێڕی یانەکەی بۆ گواستنەوەی یاریزان کۆتایی نەهاتووە و ئەم جارەش ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای دەوێ.
دوای زنجیرە پێکانەکانی سیتی، بەتایبەت رۆدری کە بەهۆیەوە وەرزەکەی بۆ کۆتا هات، سیتیزنس چەندین ئەنجامی خراپی تۆمارکرد و تا رادەیەکی زۆر لە کێبڕکێی نازناوی پرێمەرلیگ دوورکەوتووەتەوە. راهێنەرە ئیسپانیەکەش چەندجارێک پێکرانی یاریزانەکانی بە هۆکاری سەرەکی پشت دۆڕاندنەکانی دەزانی.
لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕی زستانەوە، مان سیتی تا ئێستا بەشێوەی نیمچەفەرمیی سێ گرێبەستی یەکلایی کردووەتەوە کە تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە. ئەوانیش عومەر مەرمووش لە ئێنتراخت فڕانکفورت، عەبدولقادر خوسانۆڤ لە لانسی فەڕەنسی و ڤیتۆر رێیێس لە پاڵمێراسی بەڕازیلی.
دوایین زانیارییەکان باسیان لەوەدەکرد سیتی تەنها بە گواستنەوەی ئەو یاریزانانەی سەرەوە ناوەستێ کە سەرجەم تێچووەکانیان 190 ملیۆن پاوەند لەسەر خەزێنەی یانەکە کەوتووە. بەڵکو گواردیۆلا یاریزانی دیکەی دەوێت:
مانچێستەر سیتی زۆر لەوە زیاتر دەستبڵاوتر دەبێ لە بازاڕی زستانە – Yariga
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی هەواڵی El Nacional بڵاویکردووتەوە، گواردیۆلا داوای لە بەرپرسانی مانچێستەر سیتی کردووە رافینیای بەڕازیلی لە یانەی بارسێلۆنا بکەنە هەنگاوی دواتریان لە پرۆسەی گواستنەوەکان.
خواستی سیتی بۆ گواستنەوەی رافینیا نوێ نییە، هاوینی 2023یش لە سەروەختی راهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز، ئەو کاتەی کە دۆخی رافینیا لە نادیارییدا مابووەوە، یانە ئینگلیزیەکە هەمان نیازی ئێستای هەبوو.
مانچێستەر سیتی رافینیای کردووەتە ئامانج… بارساش رازییە – Yariga
سەرچاوەکە زانیویەتی ئەگەر بارسا ئێستا بە خواستەکەی سیتی رازی بێت، ئەوا بۆ نرخی کاپتنەکەیان داوای نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
🚨 Pep Guardiola wants Manchester City to make Raphinha the club’s next top transfer target.
Barcelona would want around €100m for the Brazilian.
(Source: El Nacional) pic.twitter.com/8nigpOtcv2
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) January 20, 2025
رافینیا کە پێشتر ئەزموونی لە پرێمەرلیگ هەیە کاتێ یاریزانی یانەی لیدز یونایتد بوو، ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیکدا نایاب لە هەر وەرزێکی پێشووی دەدرەوشێتەوە و بووەتە کۆڵەگەیەکی سەرەکیی یانە کەتەلۆنیەکە. بەخۆرێک، لە 28 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی 30 گۆڵی کردووە (19 گۆڵ و 11 ئەسێست).