یاریگا –
ئەنجامە خراپەکانی تۆتنهام درێژەی هەیە و ئێستا لە هەرکاتێ زیاتر قسە لەسەر پۆستەکەی ئانج پۆستێکۆگلو دەکرێت.
شەوی رابردوو سپێرس 3-2 بەرامبەر ئێڤەرتن دۆڕان لە میانی هەفتەی 22ی خولی ئینگلیزی. کە ئەوە دووەم شکستی لەسەریەک و 12ی ئەم وەرزەیان بوو. بەو ئەنجامەش لە پلەی 15ی ریزبەندییەکە گیرساونەتەوە بە جیاوازیی تەنها 8 خاڵە لە ناوچەی دابەزین کە ئەوەش دەنگۆی دوورخستنەوەی راهێنەرە ئوسترالیەکەی زیاترکرد.
بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی مات لۆی رۆژنامەنووسی دەیلی تەلەگراف، ئێستا هیچ پێشنیازێک لەئارادا نییە سەبارەت دوورخستنەوەی پۆستێکۆگلو لە پۆستەکەی.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە ئەنجامەکە خراپەکانیش هێشتا نەبووەتە بیرۆکەیەک بۆ لابردنی ئەو راهێنەرە.
ئانج لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی 4 وەرزە وەک یەکەمین راهێنەری ئوسترالی لە مێژووی پرێمەرلیگدا لەلایەن تۆتنهامەوە دەستنیشانکرا.
یانە لەندەنییەکە کە ساڵەهایە بەدەست وشکەساڵی نازناوەوە دەناڵێنن، هیوایان ئەوەبوو پۆستێکۆگلۆ بە بردنەوەی دەستکەوتەکان شادیان بکاتەوە، تا ئێستا ئامانجەکەیانی نەهێناوەتەدی.
لەم وەرزە نزیکترن نازناوێک چاویان لێبێ، گەشتوونەتە یاریی پێش کۆتایی جامی کاراباو بەرامبەر لیڤەرپوول. لە یۆرۆپالیگیش دوای 6 هەفتە لە پلەی 9ی ریزبەندیی دێن.