ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ کارلۆ ئانچێلۆتی واز لە ریال مەدرید دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

وادەی ماڵئاوایی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێت.

رادیۆی ئۆندا سێرۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەم وەرزە کۆتا وەرزی کارلۆ ئانچێلۆتی دەبێت لەگەڵ ریال مەدرید و راهێنەرە ئیتاڵییەکە بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزەکە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ باوەڕپێکراوەکەی ئیسپانیا، گرنگ نییە لەم وەرزە ریال مەدرید چەند نازناو بەدەستدەهێنێت، کارلۆ بڕیاری کۆتایی داوە و لە کۆتایی وەرزەکە دەستلەکار دەکێشێتەوە.

ئانچێلۆتی لە کانوونی دووەمی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو 2026 نوێکردەوە، ئەوکات ناوی بە هەڵبژاردەی بەرازیل بەسترابووەوە. بەڵام مانەوەی لە یانەکەی هەڵبژاردە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، کارلۆ دوای جێهێشتنی ریال مەدرید بەیەکجاری وازناهێنێت، بەڵکو لە وڵاتێکی دیکە درێژە بە کارەکەی دەدات.

چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانی و راهێنەری ئێستای بایەر لیڤەرکوزن بەربژێرەی سەرەکییە بۆ شوێنەکەی دۆن کارلیتۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button