یاریگا –
مانچێسته‌ر یونایتد له یاریی به‌رامبه‌ر برایتن 10یه‌مین شکستی له پرێمه‌رلیگ دووچار بوو، شەش لەو دۆڕانەش لە دوای دەستبەکاربوونی ئامۆریمه، كه لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو بووه راهێنه‌ری یانه‌كه.
ئەنجامەکانی مانچێستەر یونایتد، لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی روبێن ئامۆریم باشتر نه‌بوو کە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکه خراپترین دەستپێکی لە مێژووی یانەکەدا بۆ راهێنەرێک تۆماركردووه.
ئامۆریم لەوەتەی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی له شوێنی ئیریک تێن هاخی هۆڵەندی وه‌رگرتووه، لە 15 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان سه‌ركردایه‌تی تیپەکەی كردووه، تەنها 6 بردنەوەی بەدەستهێناوە و 7 یاریی دۆڕاوە و دوو یه‌كسانبوونی هه‌یه.
لە دوایین یاری خۆیدا، شه‌وی رابردوو، یونایتد لە یاریگای خۆی بەرامبەر برایتن لە گه‌ڕی 22ـی خولی نایابی ئینگلیزی‌دا بە ئەنجامی 1-3 دۆڕا و تیپەکە له پرێمه‌رلیگ ده‌یه‌م دۆڕانی دووچار بوو.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووته‌وه، لە سەردەمی ئامۆریم ئەمە شه‌شه‌م دۆڕانی تیپەکەیە لە کۆی 12 یاری له پرێمەرلیگ، کە خراپترین دەستپێکه بۆ راهێنەرێک لە مێژووی شەیتانە سوورەکان لە ماوەی 103 ساڵدا.
رۆژنامەکە روونیشیکردەوە، تاوه‌كو ئێستا یاریزانانی مانچێستەر یونایتد خۆیان لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئامۆریم بە پلانی 3-4-3 نەگونجاندووە، راهێنه‌ره پۆرتوگالیه‌كه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی تیپه‌كه ئه‌نجامه‌كانی خراپن.
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئامۆریم له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سوره‌كان چه‌ند ژماره‌یه‌كی خراپی تۆماركردووه، دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ بە کەمترین خاڵ کۆتایی بە ساڵی رابردوو هێنا ،كه لە ساڵی 1989وه به‌م شێوه‌یه خراپ نه‌بووه كه ته‌نها 51 خاڵی هه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 لە یاریگای خۆیدا تووشی 3 شکستی لەسەریەک نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئامۆریم له سێ یاریی له‌سه‌ر یه‌كی له پڕێمه‌رلیگ دووچاری شكست بوو، ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی، نۆتنگهام فۆرست و بۆرنمۆس و نیوكاسڵ یونایتد بوو.
مانچێستەر یونایتد لە مانگی دێسه‌مبه‌ری ساڵی 2024 له ژێر سه‌رپه‌شتی راهێنه‌ره پۆرتوگالیه‌كه لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 6 یاری دۆڕاند، ئەمەش زۆرترین دۆڕانە لە یەک مانگدا لە مانگی سێپته‌مبه‌ری 1930 له‌مانگێك ئه‌وه‌نده یارییه‌ی نه‌دۆراندووه.
رێژەی لێدانی یاریزانان بۆ ناو گۆڵ 9.18% بووە، بەمەش پلەی 14ی یاریزانانیان لەنێو تیپه‌كانی پرێمه‌رلیگ گرتووه و یاریزانەکان 4 هەڵەی راستەوخۆیان كردووه گۆڵیان لێکراوه.
ئەگەر خولەکە لەو کاتەوە دەستیپێکردبا کە ئامۆریم دەستبەکاربووه، ئەوا تیپەکە بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە پلەی 17 دەبوو و به خاڵێک لە ناوچەی دابەزین دوور ده‌بوو.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی پێی وایە، ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها ئامۆریم لێی به‌رپرس نیه، لە راستیدا ئه‌م كێشه‌یه بەشێکی زۆری بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆی تێن هاخ و سێر جیم راتکلیفە، بەڵام راهێنەرە پورتوگالییەکە درێژه‌ی به‌م ژماره خراپانه داوه.
ئاماری شه‌یتان سوره‌كان له یاریی به‌رامبه‌ر برایتن به‌رده‌وام بوو، له ته‌واوی یارییه‌كه ته‌نها یه‌ك لێدانیان بۆ ناو گۆڵ بووه ئه‌ویش لێدانی سزابوو.
بەگوێرەی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و مێژوو، یەکەم جاربوو لەوەتەی ساڵی 2003 لە پێنج یاریی لەسەریەک لەنێو یاریگای خۆیاندا لە پرێمەرلیگ یەکەم گۆڵی یارییەکەیان لە دژ تۆماردەکرێت.
هەروەها بەو 10 شکستەیان دوای تەنها 22 گه‌ڕ له خولەکە، خێراترین ژمارەی دۆڕانە مان یونایتد لەوەتەی 1989-1990 چەشتبێتی کە سێر ئالێکس فێرگسن راهێنەریان بوو.
Man Utd 1-3 Brighton FT
United suffered their sixth home Premier League defeat of the season, their most from their opening 12 home matches of a league season since 1893-94 (7).https://t.co/4R7jinLZkE pic.twitter.com/tb7P5XpHyI
— Opta Analyst (@OptaAnalyst) January 19, 2025
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە دوای شکستەکەی براین گوتی،
لە کۆتا 10 یاریی پرێمەرلیگدا 2 یاریمان بردووەتەوە. من ئەوە دەزانم. بهێننە پێش چاوی خۆتان ئەوە دەبێ چۆنبێ لای هاندەرانی مانچێستەر یونایتد، دەبێ چۆنبێ بۆ من کاتێک وەک لە راهێنەری پێش خۆت زیاتر دەدۆڕێیت، من هەموو تێگەشتنێکم بۆ ئەوە هەیە. بەڵام ناگۆڕیم، هەرچیش رووبدات. دەزانم کە دەتوانین سەربکەوین، بەڵام دەبێ ئەم چرکەساتانە راستبکەینەوە. من ساویلکە نیم، دەبێ هەستینەوە.
“We are being the worst team, maybe, in the history of Manchester United” 😳
Ruben Amorim didn’t hold back in his post-match press conference after Man United’s 3-1 defeat to Brighton ❌ pic.twitter.com/4xF22CNIA4
— Sky Sports News (@SkySportsNews) January 19, 2025
دەربارەی ئاستی تیپه‌كه‌ی گوتی،
رەنگە لە مێژووی مانچێستەر یونایتدا ئێمە خراپترین تیم بین. دەزانم ئێوەی مێدیاکار سەردێڕتان دەوێ، بەڵام وادەڵێم چونکە دەبێ ددانی پێدابنێم تا بتوانین گۆڕانکاریی بکەین. بۆیە فەرموون، ئەوەش سەردێڕ بۆ هەواڵەکانتان.
مانچێسته‌ر یونایتد پێنجشەممەی داهاتوو له یۆرۆپالیگ بەرامبەر رەنجەرزی سکۆتلەندی یاریی ده‌كات و یەکشەممەی داهاتووش ده‌بێته میوانی فوڵهام.
مانچێسته‌ر یونایتد له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ 22 یاریی كردووه، 27 گۆڵی كردووه و 32 گۆڵی لێكراوه، خاوه‌نی 26 خاڵه.