ئینگلتەراسعوودیەگرنگترین

جگه‌ له‌ سه‌ڵاح هیلال ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی لیڤه‌رپوول بگوازێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوە هەواڵ نزیک لە هیلالی سعودی سوپرایزێکی چاوەڕواننەکراویان سەبارەت بە گواستنەوەی ڤێرجیل ڤان دایک ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول بۆ یانەی هیلالی سعودی ئاشکرا کرد.

گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەکە، کە ئێستا وەرزی نۆیەمی لە یاریگا ئانفێڵد بەسەر دەبات، لە 30ی ينارى 2025 کۆتایی دێت، باس له‌وه‌ ده‌كرێت هیلالی سعودی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌لاح له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ ڤان دایكش بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌یه‌تی بۆ جامی جیهانی یانه‌كان.


لە چەند رۆژی رابردوودا مشتومڕ لەسەر داهاتووی دیارترین كۆڵه‌گه‌ی تیپه‌كه‌ی ئارنێ سلۆتی باسی لێوه‌كراوه‌ كه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ ئارنۆڵد ده‌چێته‌ ریال مه‌درید و محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش په‌یوه‌ندی به‌ هیلال ده‌كات، له‌ چه‌ند كاتژمێڕی رابردوو ناوی ڤیرجیل ڤاندایكش په‌یوه‌ست كراوه‌ به‌ یانه‌ سعودیه‌كه‌.

رۆژنامەنووسی وەرزشی لە رۆژنامەی وەرزشی سعوودی، محەمەد سویحلی، ئاشکرای كرد، قسه‌هه‌یه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ ڤان دایك بۆ یانه‌ی هیلال به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ پێناچێت به‌ ئاسانی رازی بێت په‌یوه‌ندی به‌ خولی سعودی بكات.


سوەیحلی لە میانی ئامادەبوونی لە بەرنامەی “خولی ئێمە جیاوازە” لە تەلەفزیۆنی سعودیە، گوتی، دانوستانەکانی هیلال لەگەڵ محەمەد سەڵاح بەردەوامە، پێشبینی ناکەم لەم ماوەیەدا دۆسیەکەی یەکلایی بکرێتەوە.

گوتیشی، محەمەد سەڵاح لە دیارترین ئه‌و ناوانه‌یه‌ کە چاوەڕوان دەکرێت هیلال پێش بەشداریکردنی لە جامی جیهانی یانەکاندا ریزەکانی بەهێزتر بکات، بەڵام سەبارەت بە ڤێرجیل ڤان دایک، هیچ ئاماژەیەکی روون نییە.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەم وەرزەدا 28 یاری لەگەڵ رێدز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان كردووه‌،  دوو گۆڵی و ئەسیستێکیشی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button