ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی زۆر لەوە زیاتر دەستبڵاوتر دەبێ لە بازاڕەکەی زستان

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی لیستی کڕینەکانی درێژتر دەکاتەوە و کارگێڕی یانەکەش پشتگیری لە خواستنەکانی پێپ گواردیۆلا دەکەن بۆ هێنانی یاریزانی دیکە بۆ ئەو شوێنانەی پێپ دەیەوێ.

لە دەستپێکی مێرکاتۆی زستانە تا ئێستا، یانە ئینگلیزیەکە بە رێژەیەکی نیمچە فەرمی گواستنەوەی هەریەکە لە عومەر مەرمووش لە ئێنتراخت فرانکفورت، عەبدولقادر خوسانۆڤ لە لانسی فەڕەنسی و ڤیتۆر رێیێسی لە یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی یەکلاکردووەتەوە، بەجۆرێک تەنها راگەیاندنی فەرمییان ماوە.

شۆڕش بەردەوامە؛ مانچێستەر سیتی گەوهەرێکی بەڕازیلی لە چنگی ریال مەدرید دەڕفێنێت – Yariga

ڤیدیۆ؛ یاریزانە دڵخوازەکەی مان سیتی بەرەو شاری مانچێستەر بەڕێکەوت – Yariga

وادەی پشکنینی پزیشکی عومەر مەرمووش لە مانچێستەر سیتی راگەیاندرا – Yariga

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی میرەری بەریتانی، گواردیۆلا یاریزانێکی دیکەی دەوێ هەر لەم مانگەدا بۆی بگوازرێتەوە و داخوازییەکەشی بۆ هێڵێ ناوەندە.

ئەو سەرچاوە زانیویەتی کە سیتی تا ئێستا لە گواستنەوەی ئەو سێ یاریزانەی لەسەرەوە ناویان هێنرا، بڕی 190 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە. بەڵام بەوەوە ناوەستن و رەنگە کۆی خەرجییەکانیان تەنها لەم مێرکاتۆی زستانە دەگەیەننە 250 ملیۆن پاوەند.

ئەو بژاردانەیتر کە مان سیتی بیرۆکەی گواستنەوەیانی هەیە بۆ هێڵی ناوەند تا لە نیوەی دووەمی وەرزەکەوە شوێنی رۆدری پێپڕبکاتەوە، دۆگلاس لویز لە یوڤێنتوس، مارتن زوبیمێندی لە ریاڵ سۆسیداد، ساموێلی ریچی لە یانەی ئیمپۆلی و جۆشوا کیمیچی یاریزانی بەئەزموونی بایرن میونشنە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button