یاریگا –
بارسێلۆنا پێکانی دانی ئۆلمۆ یاریزانی یانەکەی راگەیاندووە و ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە یاریی داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
بارسێلۆنا رایگەیاندووە، دانی ئۆلمۆ لە قاچی راستی تووشی پێکان بووە و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان دەگەڕێتەوە سەر راددەی وەرگرتنی چارەسەر و خێرایی چاکبوونەوەی، ئۆلمۆ بەلایەنی کەم لە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر بێنفیکا لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
❗ COMUNICADO MÉDICO
ℹ Dani Olmo tiene una sobrecarga en el sóleo de la pierna derecha. Es baja para el próximo partido y el regreso a la dinámica de equipo vendrá determinado en función de su evolución. pic.twitter.com/PWUPfCcAVo
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) January 19, 2025
میدیاکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایان کردووە، ئۆلمۆ لە یاریی رابردووی بارسێلۆنا لە لالیگا بەرامبەر خیتافی تووشی کرژبوونی ماسوڵکەکانی پێی راستی بووە، بۆ یاریی سێشەممە بەرامبەر بێنفیکا بەردەست نابێت.
ئۆلمۆ (26 ساڵان) دووەمجارە لەم وەرزە تووشی پێکان دەبێت، سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی کرژبوونی ماسوڵکەکانی مانگێک لە یاریگاکان دابڕا و لە 8 یاریی یانەکەی بێبەش بوو.
ئۆلمۆ لەم وەرزە بە درێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 18 یاریی کردووە، 962 خولەک یاریی کردووە و 6 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.