یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵتەنگی خۆی بە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر خێتافی دەردەبڕێت.
شەوی رابردوو خێتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوو، لە میانی یارییەكانی گەڕی 20ی لالیگا.
Full Time #GetafeBarça pic.twitter.com/GS1tXjCBnY
— FC Barcelona (@FCBarcelona) January 18, 2025
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:
چەندین هەلی گۆڵكردنمان درووستكرد، دەبوو باشتر سوودیان لێ وەربگرین، ئەگەر گۆڵی دووەممان بكردایە، ئەوا دەمانتوانی گۆڵی زیاتر بكەین و سێ خاڵی یارییەكە بەدەستبهێنین.
ئەوەی لە یارییەكەدا روویدا زۆر بێزاركەر بوو، لە خولەكەكانی سەرەتا گۆڵێكمان كرد، بەڵام دواتر دەرفەتی یەكسان كردنەوەمان پێدان.
نیگەران نیم، ئاگاداری دۆخی ئێستاین، دەزانین لە كۆتا یارییەكاندا خاڵی زۆرمان لەدەستداوە، ئەمەش ئەوە نییە كە ئێمە دەمانەوێت، دەتوانین ئاستێكی زۆر باشتر پێشكەش بكەین، ئەوەی ئێستا دەمانەوێت بردنەوە لە بێنفیكا و گەیشتنە بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا.