هێشتا نێیمار لە نێوان سعوودیە و ئەمریکا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە
یاریگا –
هێشتا نێیمار لە نێوان سعوودیە و ئەمریکا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە و ئۆفەرێکی لە یانەیەکی خولی ئەمریکی لەم مانگە پێگەیشتووە.
فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی ئەڵمانی و پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، یانەیەکی خولی ئەمریکی ناسراو بە MLS ئۆفەرێکی پێشکەشی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی هیلالی سعوودی کردووە بۆ ئەوەی لە میرکاتۆی زستانە لەم مانگە بیباتە ریزەکانی.
🚨🔵 A winter transfer for #Neymar is no longer ruled out, but no final decision has been made yet.
There is a concrete offer from an #MLS club.
However, Neymar’s stance is that a move to the USA is too early but could become a topic after the 2026 World Cup.
His contract with… pic.twitter.com/8pToxutQiF
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) January 18, 2025
پلێتینبێرگ ئاشکرایکردووە، هێشتا نێیمار بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە و لەبارەی چوونی بۆ ئەمریکا بڕیاری نەداوە، گەرچی بەنیازە دوای مۆندیالی 2026 رووبکاتە ئەمریکا، بەڵام ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی هیلال هەیە و تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی ماوە.
رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە، بە دوور انزانرێت لەم مانگە نێیمار رووبکاتە یانەیەکی ئەمریکی و لە وەرزی نوێدا هاوشێوەی مێسی لە خولی ئەمریکی یاریی بکات.