کوردستانگرنگترین

ڤیدیۆ؛ هێرشبەرەکەی زاخۆ ئەو بەڵێنەی بە سیمای دابوو ئەمڕۆ بردیە سەر

Yariga App

یاریگا –

گیلێرمی سانتۆس ئەو بەڵێنەی 11 رۆژ لەمەوبەر بە سیمای دابوو، ئەمڕۆ لە یاریی بەرامبەرهەندرێن بردیە سەر.

هەفتەی رابردوو لە بەرنامەی سیمای کوردستان کە بەرنامەیەکی تایبەتی تۆڕی وەرزشی یاریگایە و سیما شەفیع هەر جارێک تیشک دەخاتە سەر لایف ستایلی یاریزانێکی پیشەگەر لە یانەکانی کوردستان و عێراق، گیلێرمی سانتۆس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی زاخۆ بەڵێنی بە سیما دابوو ئەگەر ئەمجارە گۆڵ بکات وەکو نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی ئاهەنگ بگێڕێت.

لە یاریی ئەمڕۆ لە گەڕی پازدەمی خولی نایابی کوردستان، لە خولەکی 8 سانتۆس بەرامبەر هەندرێن گۆڵی کرد و بەڵێنەکەی بردە سەر و لەگەڵ یاریزانانی زاخۆ سەمای سامبایان کرد.

رۆژی دووشەممە کاتژمێر 21:00 ئەڵقەی نوێی بەرنامەی (سیمای کوردستان) بڵاو دەبێتەوە، کە گیلێرمی سانتۆس هێرشبەری بەڕازیلی یانەی زاخۆ لەگەڵ سیما شەفیع سەردانی چەند جێگایەکی جیاوازی زاخۆ دەکەن و باسی ژیانی خۆی لە کوردستان دەکات.

گیلێرمی سانتۆس (21 ساڵان) یەکەم وەرزە لە خولی نایابی کوردستان یاریی دەکات و لە خولەکە لە 14 یاری 7 گۆڵ و 2 ئەسیستی بە درێسی زاخۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button