ئیسپانیاگرنگترین

ئەنچیلۆتی بە توندی وەڵامی سیمیۆنی دەداتەوە

لەبارەی پشتیوانیکردنی ناوبژیوانانی ئیسپانیا لە ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی لەبارەی پشتیوانیکردنی ناوبژیوانانی ئیسپانیا لە ریال مەدرید بە توندی وەڵامی سیمیۆنی دەداتەوە، کە راهێنەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دوای یارییەکەی ریال مەدرید و سێلتاڤیگۆ گوتبووی ‘ئەم شتانە 100 ساڵە روودەدەن’.

دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبارەی هەژمار نەکرانی لێدانێکی سزا بۆ سێلتاڤیگۆ لە یاریی بەرامبەر ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا گوتبووی :’من سەیری یارییەکەم نەکرد بەڵام پێیان گوتم چی روویداوە، بەڵام نازانم بۆچی شاگەشکە بوون؟ 100 ساڵە ئەم رووداوانە روودەدەن’.

لە وەڵامی لێدوانەکەی سیمیۆنی لەبارەی پشتیوانیکردنی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بۆ ریال مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی لاس پالماس بە توندی وەڵامی سیمیۆنی دایەوە و گوتی :’ئەم جۆرە قسانە بۆ خۆنمایشکردن دەکەن، هەمووان باش دەزانن ریال مەدرید بە درێژایی مێژووی 125 ساڵەی چییە، وابزانم ئەمەش بووەتە دڕکێکی ئازاربەخش بۆ هەندێک کەس’.

ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەم وەرزە لە لالیگا لە کێبڕکێیەکی سەختدان، ئاتلێتیکۆ بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ بووە پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی لالیگا و خاڵێک لە پێش ریال مەدریدی دووەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button