ئیسپانیاسعوودیەگرنگترین

جگه‌ له‌ ڤینیسیۆس، سعودیه‌ ده‌یه‌وێت دوو ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بگوازێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

سعودیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ڤینیسۆس ده‌دات، بۆ به‌هێزكردنی یانه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌ بیر له‌ گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێڕه‌ی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی بڵاویكردووته‌وه‌، سیاسەتی فراوانکردنی خولی رۆشنی سعودی لەلایەن حکومەت پلانی بۆ داڕێژراوە، ئه‌ویش بریتییە لە لە راکێشانی زۆرترین ژمارەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ، كه‌ به‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌ستی پێكرد، ئێستا بەرپرسانی سعودیە بەدوای ئەستێرەی نوێدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بەهێزکردنی خولەکەیان، ده‌یانه‌وێت پێش مۆندیالی 2034 خوله‌كه‌یان به‌هێزتر بێت و زۆرترین ئه‌ستێره‌ی دیار له‌ خوله‌كه‌ یاریی بكه‌ن.


پێگه‌ی ئۆكه‌ی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، سعودیە دەستبەرداری خەونەكه‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ ڤینیسیۆس نه‌بووه‌، بەڵام ئێستا چاویان لەسەر بێلینگهام و لامین یاماڵ داناوە، بۆ ئەوەی سەرنجی زۆرترین هانده‌ر بۆ خولەکە رابکێشن.

بەڕێوەبەرانی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە کە خاوەنی چوار یانە گەورەکەی خولی رۆشنن، پەیوەندییان لەگەڵ نزیكه‌كانی ڤینیسیۆس نەپچڕاندووە بەردەوام لە گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رازی بكه‌ن په‌یوه‌ندی به‌ خولی سعودی بكات، هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانن دوورخستنه‌وه‌ی ڤینی له‌ ریال مه‌درید كارێكی زۆر قوڕسه‌.

ئۆكه‌ی روونیكردووته‌وه‌، سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعودیه‌، پلانی داناوه‌ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ی ریال مه‌درید و بارسێڵۆنا، بێڵینگهام و لامین یاماڵ بگوازنه‌وه‌، بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ بریكاری هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ گفتوگۆبكه‌ن.

جگه‌ له‌م ئه‌ستێڕانه‌، یانه‌ی هیلال نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی و له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌رۆكی یانه‌كه‌ وێنه‌ی سه‌ڵاحی به‌ درێسی یانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button