یاریگا –
یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامارەکانی تۆپی پێ، باشترین یانەی بۆ ساڵی 2024 دەستنیشانکرد.
یەکێتییەکە ساڵانە باشترین یانەکانی جیهان بەگوێرەی چەندین بنەمای تایبەت بەخۆی دەستنیشان دەکات. بۆ ساڵی 2024، IFFHS یانەی ریال مەدریدی وەکو باشترین یانەی جیهان دەستنیشانکردووە.
ریال مەدرید لە ساڵانی 2000، 2002، 2014 و 2017 لەلایەن یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامارەکانی تۆپی پێ (IFFHS) وەکو باشترینی جیهان دەستنیشانکرابوو.
بایەر لیڤەرکوزن، بە سەرکردایەتی چابی ئاڵۆنسۆ، پلەی دووەمی باشترین یانەی ساڵی 2024ی بەدەستهێنا و یانەی ئاتاڵانتاش، دوای بردنەوەی یۆرۆپالیگ، بە باشترین سێیەم یانە دەستنیشانکراوە.
ریزبەندی 10 باشترین یانەی ساڵی 2024
- ریال مەدرید (441 خاڵ)
- بایەر لیڤەرکوزن (384 خاڵ)
- ئاتاڵانتا (380 خاڵ)
- لیڤەرپوول (345 خاڵ)
- بۆتافۆگۆ (339 خاڵ)
- مانچێستەر سیتی (327 خاڵ)
- بارسێلۆنا (324 خاڵ)
- فلامێنگۆ (308 خاڵ)
- ئاتلێتکۆ مەدرید (304 خاڵ)
- بۆڕووسیا دۆرتموند (298 خاڵ)
یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامارەکانی تۆپی پێ، رێکخراوێکی هاوتەریبە لەگەڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’. کار لەسەر بەئەرشیڤکردنی ئامارەکانی تۆپی پێ دوور لە فیفا دەکات.
یەکێتییەکە لە 27ی مارس/ئاداری ساڵی 1984 لەلایەن ئالفرێدۆ بۆجی لە شاری لایپزیگ، ئەڵمانیا دامەزرا.