بەهۆی ئافرەتێکەوە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی پەنەما لە کارەکەی دوور خرایەوە
یاریگا –
مانوێل ئاریاس، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی پەنەما، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئافرەتانی وڵاتەکەی بە “قەڵەو” ناوبرد، بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەموو چالاکییە وەرزشییەکان سڕ کرا.
ئەمە ئەو هەواڵە بوو کە کاتژمێرێک لەمەوبەر لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی پەنەماوە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوکرایەوە و رایگەیاند کە لیژنەی تەنبێکاری فیفا ئاریاسی بۆ ماوەی شەش مانگ سڕ کردووە، هەربۆیە ناتوانێت تا 14ی تەمموز ئەمساڵ بەشداری هیچ چالاکییەکی وەرزشی بکات.
Manuel Arias, Presiden Federasi Sepakbola Panama (FEPAFUT), dihukum FIFA. Gara-garanya ia mengatai salah satu pemain putri dengan kata ‘gendut’. https://t.co/XeU7a6SF4D
— detiksport (@detiksport) January 18, 2025
هەر بە گوێڕەی بەیاننامەکە، فێرناندۆ ئارسی جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ تا کۆتایی وەرز پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنەکە دەگرێتە ئەستۆ.
ئەم دوور خستنەوەیە لە کاتێکدا روویدا کە مارتا کۆکس، یاریزانێکی دیاری هەڵبژاردەی ئافرەتانی پەنەما کە لە مۆندیالی 2023 لە باشترین یاریزانەکانی پاڵەوانەتییەکە بوو، لەلایەن ئاریاسەوە بە قەڵەو ناو برا و یاریزانەکە سکاڵای لەسەر تۆمار کرد و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە چیتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناکاتەوە. ئاریاس هەرزوو بە فەرمی داوای لێبوردنی لە مارتا کرد بەڵام پۆزش هێنانەوەکەی فریای نەکەوت و لە لایەن فیفاوە بۆ ماوەی شەش مانگ دوورخرایەوە.